10/5/2021 09:39 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 10.05.2021

 

کاور 
ئەگەر هەستە راستەقینەکانت دەربخەیت و نەیشاریتەوە لەلایەنی سۆزداریەوە ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەست دەھێنیت، فشارێکی زۆری کارکردنت لەسەرە، هەوڵبدە کاتێک بۆ پشو وەرگرتن تەرخان بکەیت، هیچ قسەیەکی کەسانی چواردەورت بە گاڵتەکردنەوە وەرمەگرە و هەوڵبدە راستییەکان جیابکەیتەوە، پێویستە ژیرانەتر هه‌ڵسوکەوت بکەیت. هەندێک زیاتر گرنگی بدە بە دۆخی تەندروستیت و وەرزشی ڕۆژانە فەرامۆش مەکە.


گا
هەوڵبدە کارەکانی ئەمڕۆ نەخەیتە بەیانی، چونکە ئەمڕۆ کارەکان ئاسانتر ئەنجامدەدرێن بە بەراورد بە بەیانی، بەبێ لێکدانەوە یارمەتی کەسانی بێگانە ڕەتمەکەرەوە، هەر کارێک کە بە تیم ئەنجامی بدەیت سەرکەوتنی تێدا بەدەستدەهێنیت، ئامانجەکانت ونمەکە و کاربکە بۆئەوەی پێیان بگەیت. بەپێی نیشانەکان هەوڵێک لە کەسێکی ناسیاوەوە ئەبیستی کە ئەبێتە مایەی خۆشحاڵیت، بەڵام بۆ بڕیاردان پەلە مەکە و ڕاوێژی خۆشەویستەکەت بەربگرە. لەلایەنی سۆزدارییەوە پەیوەندیتان ئاساییە.


دوانە 
ئێستا کاتی تۆیە، لەروی پیشەییەوە پلانی نوێ دابنێ، متمانەت بە تواناکانت هەبێ و هەوڵبدە بۆ بەئەنجامگەیاندنیان، بەمزوانە هاوڕێی نوێ دەناسیت و کەسانی نوێ دێنە ناو ژیانتەوە، چێژ لە هەمو ساتەکانی ئەمڕۆ ببینە و ئاهەنگ بگێڕە، بە تەواویی ئاسودەیت و تەندروستیت زۆر باشە. گرنگییەکی زیاتر بدە بە خانەوادەکەت.


قرژاڵ 
ئەمڕۆ لە هەندێک ڕوەوە ڕۆژێکی کەمێک قورس دەبێت بۆ تۆ، رەنگە زیاتر توشی سترێس ببیت بەتایبەتی لەژیانی تایبەتیتدا، ئەگەر دەتەوێت کێشەکانت چارەسەر بکەیت ئەوا وریای وشەکانت بە، بەم زوانە بڕیارێکی گرنگ دەدەیت بەڵام پێویستە ژیرانەتر بیری لێبکەیتەوە و هەمو لایەنەکانی لێکبدەیتەوە، نیگەران مەبە دەربارەی تەندروستیت هەمو شتێک ئاسایی دەبێتەوە، تەنها نابێ کەمتەرخەم بیت. لەلایەنی پیشەییەوە چەند بیرۆکەیەکی باشت هەیە، بەڵام ئەبێ چاوەڕێی دەرفەتی گونجاو بکەیت بۆ جێبەجێ کردنیان.


شێر
ئەگەر لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان وەک خۆی نەماوە، باشترە چانسێکی دیکەی بدەیتێێ بۆ ئەوەی هه‌ڵەکانی راست بکاتەوە، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت قوربانی بە خۆت بدەیت لە پێناوی خۆشەویستەکەت، رەنگە هەندێک کەس بیانەوێت تاقیت بکەنەوە، بۆیە پێویستە کۆنترۆڵی توڕەبونەکانی خۆت بکەیت، هەندێک کێشەی تەندروستیت هەبو، بەپێی نیشانەکان ئەمرۆ هەست بە باشتر بون دەکەیت.

فەریک
هەوڵبدە سود لە ئامۆژگاری کەسانی دیکە وەربگریت و بە بەردەوامی بیرکردنەوەکانی خۆت بە ڕاست مەزانە، لەم ماوەیدا لەلایەنی داراییەوە زیاتر وریایی خەرجیەکانت بە چونکە خەریکی پارە بەفیڕۆ ئەدەیت، بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بەرەوڕوی کێشە نەبیتەوە کاتی زیاتری بۆ تەرخان بکە و گرنگی پێبدە، بزانە کە هەڵسوکەوتەکی ئەم چەند رۆژەت بوەتە هۆی نیگەرانی خێزانەکەت، پێویستە ژیرانەتر هه‌ڵسوکەوت بکەیت.


تەرازو
لەلایەنی پیشەییەوە هەمیشە هەمو شتێک بەدڵی تۆ نابێت، پێویستە هەندێک پشودرێژ بیت و چاوەڕێی نیشانەکان بکەیت، لەلایەنی تەندروستییەوە پێویستە زیاتر پشو وەربگریت و وەرزشکردن فەرامۆش نەکەیت، هەروەها هەوڵبدە لە کاتی خۆیدا ژەمەکانت بخۆیت بۆ ئەوەی کێشەی تەندروستیت بۆ دروست نەبێت، خۆشەویستەکەت ئەیهەوێ یارمەتیت بدات، خۆت دەرفەتێکی بۆ بڕەخسێنە تا بتوانێ ئەم‌کارە ئەنجام بدات، بەم جۆرە هەم خۆشحاڵی ئەکەیت هەم پەیوەندییەکەتان زۆر باشتر ئەبێتە.


دوپشک 
دوربکەوە لەوەیکە خەرجیەکانت زۆرتر بێت لە دەستکەوتەکانت، دەنا زۆرینەی ئەو پلانانەی داتنابون بە ناتەواوی دەمێننەوە، لەلایەنی پیشەییەوە بەم زوانە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، هەوڵبدە بە زانیاریەکانت هاوکاری هاوپیشەکانی خۆت بکەیت چونکە تۆش لە داهاتودا پێویستت بە هاوکاری ئەوان دەبێت، پەیوەندی سۆزداریت جێگیرە بەڵام ئەبێ ئاگاداری هەڵسوکەوتت ببی، کێشە تەندروستیەکانت چارەسەر دەبن و جێگای نیگەرانی نییە.



کەوان
لە کاتی کارکردن بە هاوبەشی لەگەڵ کەسانی دیکەدا وریاتر هەڵسوکەوت بکە و وریای وشەکانت بە، هەروەها لە ئێستادا نابێت بە هیچ شێوەیەک متمانەی تەواو بەکەی بەو کەسانەی بەتەواویی نایانناسیت و ئەرکەکانت بە خەڵکانی دیکە مەسپێرە، بەپێی نیشانەکان ئەگەری ئەوە هەیە کە بەشێک لەو پلانانەی داتناوە لە نیوەدا رابوەستێت و بەربەستیان بۆ دروست ببێت، بەڵام نابێ کۆڵ بدەیت، دەرئەنجام سەرکەوتن هی تۆ ئەبێت. لەلایەنی تەندروستییەوە ئەگەر هەستت بە هەر کێشەیەک کرد پەیوەندی بە پزیشکەوە بکە و کەمتەرخەم مەبە.

گیسک
بەپێی نیشانەکان ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر باشە و متمانەی تەواوت بە خۆت هەیە، لە هەمان کاتدا لەلایەنی دەرونییەوە ئاسودەیت، ڕەنگە لە کۆتایی رۆژەکەت دا چانسی ئەوەت بۆ دروست دەبێت تا بەشداری بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی بکەیت و لەگەڵ کەسانێک کۆببیتەوە، پەیوەندی سۆزداریت لە ئاستێکی باشدایە و هەردوولا خۆشحاڵن.


سەتڵ
لەلایەنی دەرونییەوە زۆر هەست بە باشی ناکەیت و دڵەراوکێ و سترێت هەیە و بێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو توڕە دەبیت، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بیت دەتوانی ئازاری کەسانی چواردەورت بدەیت، بۆیە پێویستە هەندێک کات بە تەنها بمێنیتەوە، لەلایەنی داراییەوە زیاتر وریابە ئەم چەند رۆژە پارە بە چەند شتێکی بیسودە خەرج مەکە، بەپێی نیشانەکان کێشەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت کۆتایی دێت، بەڵام هەمیسان پێویستە ژیرانە هەڵسوکەوت بکەیت.

نەهەنگ
دوربکەوەرەوە لەوەیکە هەمیشە هەمو وشەیەکت بە جدی بڵێیت و زۆر توند بیت لەگەڵ کەسە نزیکەکانی خۆت، هەندێک کات گاڵتە و پێکەنین لەگەڵ کەسانی دیکە زیاتر چێژت پێدەبەخشیت و بۆ ئەوانیش خۆشترە، لەلایەنی سۆزداریەوە هەمو شتێک جێگیرە و پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویتسەکەت زۆر باشە، ئەگەر دەتەوێت تەندروستیت باش بکەیت، دەبێ سیستمی خەوتنت ڕێکبخەیت.



خاک_ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved