10/5/2021 12:02 PM

چەند رێکار بۆ پاراستنی تەندروستیی قاچ

یەکێک لە بەشە گرنگەکانی تەندروستییی گشتیی جەستە تەندروستیی قاچە و پێی دەگوترێت "دڵی دووەم". بەڵام ئەم ئەندامە گرنگەی جەستە زۆر جار پشت گوێ دەخرێت و بە بەکارهێنانی پێڵاوی نەگونجاو دەیخەینە مەترسییەوە. لە درێژەدا بەشێک لە رێکارەکانی پاراستنی تەندروستیی قاچ دەخەینە روو.

*با قاچەکانتان خاوێن و وشک بن و هەموو شەوێک بە ئاو و سابوون بیانشۆن و بیانشێلن و داتر بە جوانی وشکیان بکەنەوە. نێوان قامکەکان شوێنێکی گونجاوە بۆ گەشەی میکرۆبەکان، کەوابوو بە جوانی بیشۆن و وشکی بکەنەوە.
*هەموو شەوێ بەر لە خەوتن، سەرنجی قاچەکانتان بدەن و بە دیتنی هەر چەشنە گۆڕانێک لە پێست و رەنگی نینۆکی قاچ، سەردانی پزیشک بکەن چونکە لەوانەیە نیشانەی هەوکردنی پێست بێت.
*لەکاتی کردنی نینۆکدا وریا بن نینۆکەکان لە پێست و گۆشتی قامکەکان هەڵنەچن، چونکە هۆکاری هەوکردنێکی پڕ ئازارە.
*کەوش و گۆرەوییەکانتان با لەگەڵ کەسێکی دیکە هاوبەش نەبێ.
*لە هاویندا پێڵاوی گونجاو و فێنک لەبەر کەن.
*پێڵاوی چەرم بەکار بێنن چونکە هۆکارە بۆ سووڕی هەوا لە پێڵاودا.
*خۆتان لە بەکارهێنانی پێڵاوی تەنگ بپارێزن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved