10/5/2021 12:04 PM

ئەو خانمانەی هەموو رۆژێک مەکیاج دەکەن ئەم بابەتە بخوێننەوە

ئێمە حەزمان لەوەیە لە کۆبوونەوە و دانیشتنەکاندا جوان دەرکەوین. بەکارهێنانی کرێم، بەکارهێنانی سووراو و هێڵی چاو بەشێک لە مەکیاجی خانمەکانە. هەندێک جار ناتوانین بیر لەوە بکەینەوە کە چۆناوچۆن بەبێ مەکیاج لەماڵەوە بچینە دەرەوە چونکە گیرۆدەی مەکیاج بووین. لەم بابەتەدا هەندێک لە زیانەکانی مەکیاج کردنی بەردەوام  دەخەینە بەر باس.

تێکچوونی پێست: کرێمەکانی جوانکاری پێست جوان دەکەن بەڵام یەکجار زیانبەخشن. کرێمەکان بە ماوەیەکی زۆر لەسەر پێت دەمێننەوە و لەو رووەوە کە ئەم مەوادە کیمیاوین زیان بە پێست دەگەیێنن.
چرچبوونی پێست: کاتێک مەوادی مەکیاج کردن لە دەموچاوتان دەدەن چەوری سروشتی، ڤیتامین و مەوادی کانگەیی پێست دەشۆرێتەوە و دواجار پێست چرچ دەبێت و ئەمەش هۆکارە بۆ پیر دەرکەوتنی روخسار. واز لە مەکیاجی رۆژانە بهێنن بۆ ئەوەی تووشی ئەم حاڵەتە نەبن.
زیپکە: مەوادی مەکیاج دەبنە هۆی بەهێزبوونی زیپکە و زیپکەش ئاسەواری خراپ لەسەر پێست جێدەهێڵێت.
لێوەکان زیانی بەردەکەوێت: لێوی نەرم و پەمەیی هەمیشە جوانە، رەنگی لێڵ و وشکبوونی لێو رواڵەتێکی ناشیرین بەم ئەندامە گرنگەی روخسار دەبەخشێت. هەر بۆیە بەکارهێنانی سووراو بابەتێکی ئاساییە لای خانمان. بەڵام دەبێ ئەوە بزانن ئەم کارە زیانی زۆرە چونکە سووراو چەوری لێو لەناو دەبات و دواتر دەقڵیشێت. دووپاتبوونەوەی ئەم حاڵەیە زیانی بۆ مێشک هەیە!
گەشەی قژ لەناو دەچێت: هەم ژنان و هەم پیاوان حەزیان لە قژی پڕە بەڵام لەئێستادا زیان گەیاندن بە رەنگ و ریشەی قژ باوە چونکە ئاگاداری زیانەکانی جیل و نەرمکەرەوەی قژ نین. بەڵام کاتێک تووشی هەڵوەرینی قژ دەبین تێدەگەین کە دەبێ واز لەم مەوادە بهێنین.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved