له وه‌رزه‌كانی به‌هارو هاویندا، مرۆڤه‌كان به‌گشتی گرنگی به ئاماده‌كردنی زه‌ڵاته ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دروستكردنی زه‌ڵاته‌دا پێویسته زانیاریت هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی به‌كاردێن. هه‌روه‌ها به چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی جیاواز زه‌ڵاته دروستده‌كرێت و به سازیش تامی زه‌ڵاته خۆشده‌كرێت، جگه له زه‌ڵاته‌ی ئاسایی كه له‌گه‌ڵ خواردنی تردا ئاماده ده‌كرێت به خه‌یارو ته‌ماته، هه‌روه‌ها بۆ ژه‌می نیوه‌ڕوان زۆربه‌ی كه‌سه‌كان گرنگی به خواردنی زه‌ڵاته ده‌ده‌ن به تێكه‌ڵكردنی گۆشتی مریشك یان ماسی یاخود مه‌عكه‌رۆنی و هێلكه. له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌و خواردنانهو تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌ی جۆراوجۆردا بۆ ناو زه‌ڵاته، هه‌روه‌ها دروستكردنی سازیش گرنگه بۆ خۆشكردنی تامی زه‌ڵاته‌كه، بۆیه هه‌وڵبده به‌م كه‌ره‌ستانه ساز دروستبكه‌و به‌سه‌ر زه‌ڵاته‌كه‌یدا بكه. ۲ كه‌وچكی چا خه‌ل یان ئاوی لیمۆ، كه‌مێك خوێ، كه‌ره‌وز به‌وردكراوی ،۱ كه‌وچكی چێشت رۆنی زه‌یتون، كه‌مێك بیبه‌ری تون به‌وردكراوی. ۱ كه‌وچكی چێشت هه‌نگوین، ۲ كه‌وچكی چێشت خه‌ل، ۱ كه‌وچكی چێشت رۆنی گوڵه‌به‌ڕۆژه. ۲ كه‌وچكی چێشت ماست، ۱ كه‌وچكی چێشت ئاوی لیمۆ، ۲ كه‌وچكی چێشت شه‌ربه‌تی سێ‌و، رۆنی باده‌م و هه‌روه‌ها كه‌مێك خوێ و به‌هاراتی بیبه‌ر. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure