سه‌رچاوه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی گرنگی به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند خاڵێكی دروست ده‌دات بۆ دابه‌زاندنی كێش، له‌هه‌مانكاتیشدا ئاشكرای ده‌كات كه زۆر پێویسته سه‌ره‌تا هه‌وڵبده‌یت به‌رنامه دابڕێژیت، دواتر ده‌ستبكه‌یت به ئه‌نجامدانی. *به‌درێژای رۆژ هه‌وڵبده گرنگی به‌خواردنه‌وه‌ی ئاو بده، به‌هۆی ئاو خواردنه‌وه مرۆڤ كه‌متر حه‌ز به‌خواردنی شیره‌مه‌نی ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاو خواردنه‌وه سوودی هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته. *له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی خواردنی ژه‌مه‌كاندا، له‌جیاتی خواردنی چه‌ور گرنگی به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌وزه بده له‌سه‌ر ره‌نگی جۆراوجۆر وه‌ك بیبه‌رو گێزه‌رو سپێناخ و ته‌ماته. *هه‌رگیز سارده‌مه‌نییه‌كان مه‌خۆره‌وه وه‌ك كۆلاو فانتا، هه‌روه‌ها شه‌ربه‌تیش، چونكه جه‌سته به‌سه‌ختی ئه‌وجۆره سارده‌مه‌نییانه هه‌زم ده‌كات. *هه‌وڵبده به‌درێژایی رۆژ جوڵه بكه، به‌تایبه‌تی له‌دوای كاتی نانخواردنی ژه‌مه‌كاندا زۆر جوڵه بكه تا جه‌سته‌ت خواردن به‌ئاسانی هه‌زم بكات. *له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵده‌ده‌یت كێشت داببه‌زێنیت، هه‌روه‌ها هه‌وڵبده لیستێك دروستبكه، هه‌فتانه كێشت بنووسه‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌ئاگابیت له گۆڕانكارییه‌كانی كێشت. *به‌رده‌وام له مه‌له‌وانگه‌دا مه‌له بكه، مه‌له‌كردن یه‌كێكه له‌و وه‌رزشانه‌ی كه زۆرترین كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو ماسولكه‌كانی جه‌سته، بۆیه هاوكاره بۆ دابه‌زاندنی كێش. *هه‌وڵبده زانیاری گشتی وه‌ربگریت له‌باره‌ی سووده‌كانی خواردن بۆ باری ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها بزانه كام خواردنانه زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه گرنگه زانیاریت هه‌بێت له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌و خواردنانه‌ی كه ده‌یانخۆیت. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure