11/5/2021 10:11 AM

چیرۆکی پەتاتە بۆگەنەکان

مامۆستایەکی باخچەی ساوایان بە مناڵەکانی گوت دەیهەوێ یاریان لەگەڵ بکات. ئەو پێی گوتن لە بەیانییەوە هەر کامەتان عەلاگەیەک هەڵگرن و بە ژمارەی ئەو کەسانەی خۆشتان ناوێن، پەتاتەی تێبکەن و لەگەڵ خۆیان بیهێنن بۆ باخچەی ساوایان. بۆ بەیانی مناڵان هەر کامەیان بە عەلاگەیەک پەتاتەوە هاتنەوە. لە هەندێک عەلاگەدا 2، هەندێکیان 3 و هەندێکیان 5 پەتاتەی تێدابوو. مامۆستا بە مناڵەکانی گوت هەتا هەفتەیەک بۆ هەر کوێ چوون ئەم عەلاگەیە لەگەڵ خۆیان ببەن.
رۆژەکان بەم جۆرە تێپەڕ دەبوون و هێدی هێدی مناڵەکان دەستیان کرد بە گلەیی و سکاڵا بەنیسبەت ئەم پەتاتە بۆگەنانەوە. جگە لەوە، ئەوانەی پەتاتەی زیاتریان پێ بوو لە هەڵگرتنەکەی وەڕەز ببوون. پاش تێپەڕبوونی هەفتەیەک دواجار یارییەکە کۆتایی هات و مناڵەکان حەسانەوە. مامۆستاکە لە مناڵەکانی پرسی: "چ هەستێکتان بووە لەوەی کە یەک هەفتە ئەم پەتاتانەتان لەگەڵ خۆتان دەگێڕا؟"
مناڵەکان لەوەی کە ناچار بوون پەتاتەی قورس و بۆگەن لەگەڵ خۆیان بگێڕن ماندوو ببوون.
پاشان مامۆستاکە مەبەستی سەرەکیی خۆی لەوە یارییە بەم جۆرە شرۆڤە کرد: "رق و قینی ئەو مرۆڤانەی لە دڵتاندایە و لەگەڵ خۆتان دەیبەن بۆ هەموو شوێنێک، حاڵەتێکی لەم چەشنەیان هەیە. بۆگەنی رق و نەفرەت دڵی ئێوە گەندەڵ دەکات و لە هەموو شوێنێک لەگەڵتانە. ئێستا کە نەتانتوانی هەفتەیەک لەگەڵ بۆگەنی ئەم پەتاتانە بژین، کەوابوو چۆناوچن دەتوانن تا کۆتایی تەمەن رق و نەفرەت لە دڵتاندا رابگرن؟"

 

سەرچاوە: setare

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved