11/5/2021 02:41 PM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 11.05.2021

کاور  
لەلایەنی پیشەییەوە تەنها بەپێی تواناکانی خۆت کار بکە ، هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانەی کەوا لە توانای تۆدا نین زیانی ئەبێت بۆ تەندروستی جەستەت، بەپێی نیشانەکان لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا پەیوەندیتان زۆر باشە و هەست بە ئاسودەیی دەکەن پێکەوە، ئەگری زۆرە روداوەکانی ئەم چەند ڕۆژە بە خواستی تۆ بێت بۆیە پێویست ناکات نیگەران بیت. لەلایەنی تەندروستییەوە خۆت لە خواردنی شەکر و شیرینی دوربخەرەوە.

 

گا
ڕەنگە كارەكانت پێویستییان بە سەرنجی زیاتر هەبێت، ئەم ماوەیە دەرفەتی ئەوەت بۆ فەراهەم دەبێت تا كار لەسەر بیرۆكە و پلانە نوێیەكانت بكەیتەوە، هەوڵ بدە ئەو دەرفەتانە لەدەست نەدەیت، چونكە یارمەتی زۆرت ئەدات لە گەیشتن بە ئامانجەكەت، لەروی تەندروستییەوە وەرزشی بەیانیان یارمەتی بەهێزبونی سیستمی بەرگری جەستەت دەدات.  لەلایەنی سۆزدارییەوە نیشانەکان باس لە ویستێکی دەرونی بەهێز دەکەن لەناو تۆدا، لە دەربڕین و ئاشکراکردنی پەلە مەکە.

 

دوانە 
بەپێی نیشانەکان ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەمڕۆ بیرۆكەی نوێت بۆ بێت، ئەم بیرۆکانە دەتوانن سودیان هەبێت بۆ تۆ، کەوابو پێویستە بیاننوسیتەوە بۆئەوەی لە پرۆژەكانتدا بەكاریان بهێنیت، چاوت لەسەر داهاتوو بێت بەڵام بۆ هەوڵبدە ئێستا بژی، دەرفەتی ئەوەت نییە كاتەكانت بەفیڕۆ بدەیت، لەروی پیشەییەوە مەترسە لەوەی گۆڕانكاری ئەنجامبدەیت، متمانەت بە تواناکانی خۆت هەبێ، زیاتر خۆشەویستی بنوێنە بەرامبەر بەو کەسانەی خۆشت ئەوێن، با لە هەستی تۆ ئاگادار بن.

 

قرژاڵ 
ئەمرۆ سەرەڕای ئەوەی زۆر ماندو ئەبیت بەڵام ڕۆژێکی باش دەبێت بۆت و بە ئەنجامی کارەکانت دڵخۆش ئەبیت، بەڵام پێویستە لەبەر پاراستنی تەندروستیت هەوڵبدەیت کاتی زیاتر بۆ پشو وەرگرتن تەرخان بکەیت، وریابە زۆر ماندوبون کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەرونیت دەبێت،  وریا بە چونکە ئەبێ ئەم چەند رۆژە لە توڕە بون دوربتەوە بەتایبەتی لەکاتی قسەکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

 

شێر
ئەگەری ئەوە هەیە لێکتێنەگەیشتنی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت قوڵتر ببێتەوە، پێویستە لە لایەنێکی دیکەوە کار لەسەر بەهێزبونی پەیوەندیەکەتان بکەیت، ئەمرۆ گونجاو نییە بۆ ئەوەی هیچ بڕیارێکی گرنگ بدەیت چونکە رەنگە پەشیمان بونەوەی بەدوادا بێت، سەرەتا بەوردی بیر بکەرەوە و هەروەها راوێژ بە کەسانی بە ئەزمون بکە، رۆژانە گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدە.

 

فەریک
ڕەنگە ئەمڕۆ بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشو بەربەستی زیاتر بێتە سەر ڕێگات، بەڵام نیگەان مەبە چونکە تۆ وزە و توانایەکی زۆرت هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت ئەو بەربەستانە تێکبشکێنیت، هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کێشە سۆزدارییەکانت گەورەتر ببنەوە و پێویستە وریاتر مامەڵە بکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ کەمتر چالاکیت، بەهۆی ئەوەی پشوی تەواوت وەرنەگرتووە، بەڵام پێویستە لەگەڵ ئەرکەکانتدا هەوڵی زیاتر بدەیت، هەروەها کات بۆ حەوانەوەی خۆت تەرخان بکە. 

 

تەرازو
بەپێی هێماکان ئەمڕۆ مەترسییەکان لە تۆ زۆر دور نین و پێویستە وریابیت و دوربکەویتەوە لە هەر کارێکی مەترسیدار کە رەنگە ئازارت پێبگەیەنێت، ئەگەر خاوەنی پیشەی سەربەخۆیت ئەمڕۆ لەلایەنی پیشەییەوە رۆژێکی گرنگە بۆ تۆ، بەشێوەیەکی جددی بەردەوام لە هەوڵەکانت تا پێشکەوتنی بەرچاو بەدەست دەهێنیت، لەلایەنی کۆمه‌ڵایەتییەوە پێویستە زیاتر تێگەیشتو بیت بەرامبەر کەسانی دیکە، لەلایەنی سۆزدارییەوە خۆشەویستەکەت پێویستی بە سەرنج و بایەخی زیاتری تۆیە، ئەگەر بۆشاییەک هەیە پڕی بکەوە.

 

دوپشک 
ژینگەی کارکردنت زۆر باشە و دەرفەتی ئەوە هەیە لەئیستادا  بە ماندوێتی و کارکردنی زۆرەوە بەرەو پلەیەکی بەرزتر هەنگاو بنێیت، زیاتر گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدە، ئەو لە ئێستادا دەیەوێت کاتی زیاتری لەگەڵدا بەسەربەریت، لەوە ئاگادار بە کە بینینی خۆشەویستەکەت  وزەی ئەرێنیت پێ ئەبەخشێت و هۆکاردەبێت بۆ ئەوەی  رۆژێکی باشت هەبێت، بەپێی هێماکان ئەمڕۆ رۆژێکی باشە بۆ بڕیاردان، هەوڵبدە لەم ماوەیەدا خەرجییەکانت کەم بکەیتەوە.

 

کەوان
پێویستە تۆ لەم ماوەیەدا زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدەیت، لەلایەنی پیشەییەوە نابێ زیاد لەپێویست فشار بۆخۆت بهێنیت و باشترە تا ڕادەیەک دوربکەویتەوە لەوەی هەمو ئەرکە قورسەکان ئەنجامبدەیت، دەنا توشی گرفتی تەندروستی دەبیتەوە، ئەگەر ناکۆکیەک لە نێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەتدا رویدا باشترە هێمنی خۆت بپارێزیت و قسەیەک نەکەیت کە دڵی نزیکانی خۆت بشکێنیت، بۆ باشتر کردنی نێوانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت،هەوڵ بدە ئێوارەیەکی ڕۆمانسی بۆ دروست بەکەیت.

 

گیسک
بەپێی نیشانەکان تۆ هەوڵ دەدەی هاوسەنگی  نێوان ژیانی پیشەیی و ژیانی تایبەتیت رابگریت، ئەمەش  تۆی توشی فشارێكی زۆر كردووە، بەشێوەیەک کە لە هەردولاوە بەرپرسیارێتییەکانت زیاد بووە، بەڵام ئەبێ ئاگادار بی کە فشاری زۆر خۆی ئەبێ بە بەربەستێک و ناتوانیت بە ئامانجەکەت بگەیت، لەم ڕۆژانەدا ئەگەی ئەوە هەیە بۆ هۆی جۆری خواردنەوە تەندروستیت زۆر باش نەبێت، هەندێک زیاتر بایخ بدە بە جۆری خواردنەکانت.

 

سەتڵ
لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی باش نابێت و ڕەنگە بەشێک لە پلانەکانت بەو شێوەیە نەبێت کە تۆ بیرت لێکردبۆوە، بەڵام بەردەوامبوون لە هەوڵدان هەمو شتێک چاک دەکاتەوە، لەو دۆخەی ئێستادا پێویستت بە پشو وەرگرتن هەیە و باشترە هەندێک کات بە تەنیا بمێنیتەوە بۆ ئەوەی بە باشی بیر بکەیتەوە و ئارام ببیتەوە. گوێ لە ڕاوێژی خۆشەویستەکەت بگرە، ئەو حەزدەکات هەموو هەوڵی خۆی بدات بۆ پێشکەوتنی تۆ.

 

 

نەهەنگ
زیاتر ئاگاداری داهاتەکەت بە و پارەکانت هەروا بەئاسانی خەرج مەکەە، ئەمڕۆ تەندروستیت زۆر باش نییە، لەلایەنی پیشەییەوە ئەو کێشانەی رووبەڕوت دەبنەوە چارەسەر دەبن ئەگەر هەوڵبدەیت لێیان تێبگەیت، مێشکت ئارام بکەرەوە و ئەم چەند رۆژە خۆت لە دڵەراوکێ بەدور ڕابگرە، فەرامۆشکردنی خێزانەکەت کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکانت دەبێت، ئەنجامی وەرزشی ڕۆژانە فەرامۆش مەکە.



خاک_ شاهۆ

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved