له یه‌كه‌م رۆژی له‌دایكبوون تا ده‌گه‌یت به ته‌مه‌نێكی گونجاو ژیان له‌گه‌ڵ دایك و باوك به‌سه‌رده‌به‌یت، هه‌روه‌ها له‌كاتێكدا بڕیاری سه‌ربه‌خۆبوون ده‌ده‌یت و ده‌چیته ناو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه، ماڵ جیاده‌كه‌یته‌وه، له‌وكاتانه‌شدا بیر له چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌یته‌وه‌و ده‌رده‌كه‌وێت كه ژیان له‌گه‌ڵ دایك و باوك چه‌ند ئاسانه. له‌كاتێكیشدا سه‌ربه‌خۆ ده‌ژیت، بیر له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌یته‌وه‌و به‌هایان زیاتر ده‌بێت. * له‌وكاتانه‌ی له‌گه‌ڵ دایك و باوك ژیانت به‌سه‌رده‌برد، پێویستت به‌وه نه‌بوو به‌رده‌وام خواردن بكڕیت و بیرت له ئاماده‌كردنی نانخواردنی ژه‌مه‌كان نه‌ده‌كرده‌وه. * هه‌موو كاتێك جله‌كانت بۆ شۆردرابوو. * پاككردنه‌وه‌ی ناوماڵ و راگرتنی پاكوخاوێنی به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر تۆ نه‌بوو. * كرێ خانوویان بۆ ده‌دایت و چاككردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ناو ماڵیش له‌سه‌ر تۆ نه‌بوو. * له‌كاتی به‌یانیاندا خه‌می ئه‌وه‌ت نه‌بوو له‌كاتی پێویست به‌خه‌به‌ر بێیت، چونكه به‌رده‌وام كه‌سێك هه‌بوو خه‌به‌رت بكاته‌وه. * هه‌رگیز هه‌ستت به‌ته‌نهایی نه‌ده‌كرد. * به‌رده‌وام چوارده‌ورت قه‌ڵه‌باڵغ بوو له‌كه‌سه نزیكه‌كانت و خۆشه‌ویستیان بۆ ده‌رده‌بڕیت. * باشترین ده‌رفه‌تت له‌به‌ر ده‌ستبوو بۆئه‌وه‌ی گرنگی به‌خوێندن بده‌یت و هه‌روه‌ها به‌ئاسانی پاره‌ت بۆ كۆده‌كرده‌وه تا خۆت ئاماده‌بكه‌یت بۆ دواڕۆژ. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure