د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به دیاریكردنی گرنگترین ڤیتامینه‌كان بۆ بێهێزی و شه‌كه‌تی به‌رده‌وام و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی روونكردوه‌ته‌وه. ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێهیزو بێتاقه‌ت و شه‌كه‌تیت، ئه‌وا گرنگترین ڤیتامین و ته‌واوكه‌ری خۆراكی و كانزاكان كه یارمه‌تی زیادكردنی چالاكی جه‌سته‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی هیلاكی ده‌ده‌ن بریتین له: 1-كۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین Bبه‌تایبه‌ت -ڤیتامین B1 ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی وزه له كاربۆهیدراته‌وه له‌لایه‌ن خانه‌كانی له‌شه‌وه، گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی خۆراك: پاقله‌مه‌نییه‌كان، شوفان، دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان. -ڤیتامین B2 گرنگه بۆ وه‌رگرتنی وزه له پڕۆتین و چه‌وری به‌تایبه‌ت له خانه‌كانی دڵ و ماسوولكه‌كان: گرنگترین سه‌رچاوه‌كان؛ سپێناح، سۆیا، چه‌وه‌نده‌ر، هێلكه، گۆشتی قه‌ل و جگه‌ری ئاژه‌ڵ. -ڤیتامین B3 هۆكاری یاریده‌ده‌ری پێكهێنانی زیاتر له 200 ئه‌نزیمی گرنگ و یارمه‌تی پێكهاتووی هۆرمۆنه‌كانه به‌تایبه‌ت غووده‌ی ده‌ره‌قی. گرنگترین سه‌رچاوه‌كان: گۆشتی سوور‌و په‌له‌وه‌ر، ماسی، برنجی بۆر، عه‌لی بابا. -ڤیتامین B6 زۆر گرنگه بۆ گۆڕینی مادده‌ی گلایكۆچینی خهزنكراو له‌ناو جگه‌رو ماسولكه‌كان بۆ وزه؛ سه‌رچاوه‌ی خۆراك: سپێناخ، مۆز، گوڵه‌به‌ڕۆژه، ماسی سه‌لموون و توونه، گۆشتی مانگا‌و قه‌له‌موون، په‌تاته‌ی شیرین. -ڤیتامین 12B ڕۆڵێكی كارای هه‌یه له به‌ده‌ستهێنانی وزه له خۆراك و هه‌روه‌ها كه‌می ده‌بێته هۆی كه‌مخوێنی؛ سه‌رچاوه‌كانی خۆراك؛ گۆشتی سوور‌و ماسی و به‌رهه‌مه‌كانی شیر. 2-ڤیتامین Cدژه ئۆكسانێكی گرنگه‌و یارمه‌تی خۆپاراستن و زوو چاكبوونه‌وه ده‌دات له بێهێزی و هیلاكی دوای په‌تاو هه‌ڵامه‌ت و نه‌خۆشی، گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی خۆراك: میوه مزره‌مه‌نییه‌كان، هه‌ڵوژه، شلیك، بیبه‌ر. 3-ڤیتامین Dكه‌می ڤیتامین دی هۆكارێكی شه‌كه‌ت بوون و هیلاكی و ته‌شه‌نووجی ماسوولكهكانه، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بریتییه له تیشكی خۆر له‌نێوان سه‌عات 10ی به‌یانی بۆ 4ی عه‌سر، له خۆراكدا بڕێكی زۆر كه‌م هه‌یه بێجگه له زه‌یتی جگه‌ری نه‌هه‌نگ، ماسییه چهوریهكان وه‌ك سه‌لموون و ماكڕوێل. گرنگترین ته‌واوكه‌ره خۆراكییه‌كان و كانزاكان: 1-كریاتین 2-ئه‌نزیمی q 10 3-ئۆمێگا3 4-مه‌گنسیۆم 5-ئاسن خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure