12/5/2021 12:59 AM

گرنگترین ڤیتامینه‌كان بۆ بێهێزی و شه‌كه‌تی به‌رده‌وام

د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دیاریكردنی گرنگترین ڤیتامینه‌كان بۆ بێهێزی و شه‌كه‌تی به‌رده‌وام و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی روونكردوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و پزیشكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێهیزو بێتاقه‌ت و شه‌كه‌تیت، ئه‌وا گرنگترین ڤیتامین و ته‌واوكه‌ری خۆراكی و كانزاكان كه‌ یارمه‌تی زیادكردنی چالاكی جه‌سته‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی هیلاكی ده‌ده‌ن بریتین له‌:

1-كۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین  Bبه‌تایبه‌ت
-ڤیتامین B1 ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی وزه‌ له‌ كاربۆهیدراته‌وه‌ له‌لایه‌ن خانه‌كانی له‌شه‌وه‌، گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی خۆراك: پاقله‌مه‌نییه‌كان، شوفان، دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌كان.
-ڤیتامین B2 گرنگه‌ بۆ وه‌رگرتنی وزه‌ له‌ پڕۆتین و چه‌وری به‌تایبه‌ت له‌ خانه‌كانی دڵ و ماسوولكه‌كان: گرنگترین سه‌رچاوه‌كان؛ سپێناح، سۆیا، چه‌وه‌نده‌ر، هێلكه‌، گۆشتی قه‌ل و جگه‌ری ئاژه‌ڵ.
-ڤیتامین B3 هۆكاری یاریده‌ده‌ری پێكهێنانی زیاتر له‌ 200 ئه‌نزیمی گرنگ و یارمه‌تی پێكهاتووی هۆرمۆنه‌كانه‌ به‌تایبه‌ت غووده‌ی ده‌ره‌قی. گرنگترین سه‌رچاوه‌كان: گۆشتی سوورو په‌له‌وه‌ر، ماسی، برنجی بۆر، عه‌لی بابا.
-ڤیتامین B6 زۆر گرنگه‌ بۆ گۆڕینی مادده‌ی گلایكۆچینی خه‌زنكراو له‌ناو جگه‌رو ماسولكه‌كان بۆ وزه‌؛ سه‌رچاوه‌ی خۆراك: سپێناخ، مۆز، گوڵه‌به‌ڕۆژه‌، ماسی سه‌لموون و توونه‌، گۆشتی مانگاو قه‌له‌موون، په‌تاته‌ی شیرین.
-ڤیتامین 12B  ڕۆڵێكی كارای هه‌یه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ له‌ خۆراك و هه‌روه‌ها كه‌می ده‌بێته‌ هۆی كه‌مخوێنی؛ سه‌رچاوه‌كانی خۆراك؛ گۆشتی سوورو ماسی و به‌رهه‌مه‌كانی شیر.

2-ڤیتامین  Cدژه‌ ئۆكسانێكی گرنگه‌و یارمه‌تی خۆپاراستن و زوو چاكبوونه‌وه‌ ده‌دات له‌ بێهێزی و هیلاكی دوای په‌تاو هه‌ڵامه‌ت و نه‌خۆشی، گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی خۆراك: میوه‌ مزره‌مه‌نییه‌كان، هه‌ڵوژه‌، شلیك، بیبه‌ر.

3-ڤیتامین  Dكه‌می ڤیتامین دی هۆكارێكی شه‌كه‌ت بوون و هیلاكی و ته‌شه‌نووجی ماسوولكه‌كانه‌، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بریتییه‌ له‌ تیشكی خۆر له‌نێوان سه‌عات 10ی به‌یانی بۆ 4ی عه‌سر، له‌ خۆراكدا بڕێكی زۆر كه‌م هه‌یه‌ بێجگه‌ له‌ زه‌یتی جگه‌ری نه‌هه‌نگ، ماسییه‌ چه‌وریه‌كان وه‌ك سه‌لموون و ماكڕوێل.

گرنگترین ته‌واوكه‌ره‌ خۆراكییه‌كان و كانزاكان:
1-كریاتین
2-ئه‌نزیمی  q 10 
3-ئۆمێگا3 
4-مه‌گنسیۆم
5-ئاسن 

خاك - ئا/ لانه‌ كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved