12/5/2021 11:06 AM

هۆکارەکانی ماندووبوون و کزانەی چاو

ماندووبوونی چاو کە بە گشتی نیشانەی لاوازبوونی چاو یان زۆر بەکارهێنانی ئەم ئەندامە گرنگەی جەستەیە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەهرەی کەسەکان و پێکهاتنی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان. لەم بابەتەدا سەرەکیترین هۆکارەکانی ماندووبوونی چاو و چەند رێگەچارە بۆ کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتە دەخەینە روو.

هۆکارەکان:
*بەکارهێنانی کۆمپیتەر، مۆبایل و تەلەفیزیۆن بە ماوەیەکی زۆر
*نەبوونی رووناکی پێویست لە ژووری کار و شوێنی ژیان
*کەم‌خەوی کە هۆکارە بۆ تێکچوونی ئارامی ماسولکەکانی چاو
*بەکارنەهێنانی چاویلکە لە ئەگەری لاواز بوونی چاوەکاندا. لەم حاڵەتەدا چاو بۆ ئەوەی چالاکییەکانی خۆی بپارێزێت ناچارە زیاتر کار بکات
*بوونی بازنەی رەش لە دەوروبەری چاو کە دەرەنجامی کێشەیەکی جینەتیکییە.
*کەم‌ئاوی جەستە تەندروستیی گشتیی جەستە دەخاتە مەترسییەوە و چاویش یەکێک لەو ئەندامانەیە کە زیاترین زیانی لەم کەم‌ئاوی جەستە بەردەکەوێت.
*هەڵکشانی تەمەن هۆکارە بۆ کەمبووونەوەی بەرهەمهاتنی کۆلاژن لە توێژەکانی پێستدا و رێگە خۆش دەکات بۆ ماندووبوونی ماسولکەکانی چاو.
*خواردنی خۆراکە سوێرەکان. خواردنی لەڕادەبەدەری خوێ هۆکارە بۆ ئاوسانی ژێر چاو و ئەمەش کزانەوە و لێڵبوونی چاوی لێدەکەوێتەوە.

چارەسەرەکان:
*تەندروستیی خەو؛ هەوڵ بدەن بە رادەی پێویست و لە کاتی گونجاو بدا بخەون
*لەکاتی خوێندنەوەی کتێب، سەیرکردنی تەلەفیزیۆن و شاشەی مۆبایلدا دڵنیا بن شوێنەکەتان تاریک نییە
*ئەگەر چاوەکانتان لاوازە چاویلکەی گونجاو لەگەل رادەی لاوازیی چاوتان بەکار بێنن.
*لە ئەگەری ماندووبوونی چاودا هەوڵ بدەن بە ماوی 5 خولەک چاوەکانتان داخەن با پشوو بدات
*هەوڵ بدەن ماوەیەک عەدەسە و شتی لەم چەشنە بەکار نەهێنن

 

سەرچاوە: webmd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved