12/5/2021 11:10 AM

ئەگەر کەسمان لە دەور نەبوو و تووشی جەڵتەی دڵ هاتین چی بکەین؟

وێنا کردنی ئەوەی کە لە تەنهاییدا تووشی جەڵتەی دڵ بن زۆر سامناکە بەڵام دەبێ بزانن کە دەتوانن خۆتان لەم دۆخە رزگار بکەن. لە ئەگەری بەدیهاتنی جەڵتەی دڵدا سەرەتا هەوڵ بدەن تووشی دڵەڕاوکێ نەبن و بەخێرایی پەیوەندی بە تیمی فریاکەوتنەوە بگرن. لەو کاتەدا کە چاوەڕێی تیمەکانی فریاکەوتنن حەبێکی ئاسپرین لەگەڵ هەندێک ئاو بخۆن. ئاسپرین ناسراوترین دەرمانە بۆ تراو کردنەوی خوێن لە جیهاندا و ئەگەری لەناوچوونی جەڵتە بەرز دەکاتەوە.
زۆرینەی جەڵتەکانی دڵ بە هۆی داخرانی دەماری "کرۆنێر"ـەوە روو دەدەن کە دەرئەنجامی پێکهاتنی پلاکێتی خوێنیە و سووڕی خوێن دەشێوێنن. زەخت و ئێشی جەڵتەی دڵ کاتێک هەستی پێدەکرێت کە سووڕی خوێن لە بەشێک لە ماسولکی دڵدا بوەستێت و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی مردنی ئەو بەشە.
دەگوترێ لە کاتی جەڵتەدا زوو زوو بکۆکن، بەڵام ئەم کارە هیچ سوودێکی نییە و خۆرافەیە. هەوڵ بدەن زەخت مەخەنە سەر قەفەزی سنگتان چونکە ئەم کارە لە کاتی "وەستانی دڵ"ـدا ئەنجام دەدرێت و پسپۆڕ و شارەزای ئەم بوارە دەبێ ئەنجامی بدات.

بەشێک لە گرنگترین نیشانەکانی جەڵتەی دڵ:
*ئێشانی لەڕادەبەدەری قەفەزی سنگ لە ناوەند یان لای چەپدا کە بەگشتی 20 خولەکی پێدەچێت.
*ئەم ئێشە دەست، مل و دەموچاویش دەگرێتەوە.
*عارەقەکردنەوەی زۆر و هەست بە بوورانەوە

ئەوەش دەبێ بزانین کە جەڵتەی دڵ لەناکاو روو نادات و لەوانەیە مانگێک پێشتر ئەم نیشانانەی سەرەوە بە سووکی دەربکەون. وەرزش کردنی بەردەوام، خوارنی ئەو خۆراکانەی کۆلستڕۆڵیان کەمە و هەروەها خواردنی ئەو دانەوێڵانەی پڕاپڕن لە ریشاڵ دەتوانن مەترسیی جەڵتەی دڵ کەم بکەنەوە.

 

سەرچاوە: healthxchange

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved