د.بینایی كامه‌ران پسپۆڕی زانستی خۆراك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا جۆرێكی شه‌ربه‌تی ته‌ندروستی بڵاوكردووه‌ته‌وه تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه. ئه‌و پزیشكه ڕایگه‌یاندووه: ئه‌م شه‌ربه‌ته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه (واته نه‌خۆشی زه‌ختیان هه‌یه high blood pressure ۱/۲ چه‌وه‌نه‌ری سوور ورد بكرێت به كاڵی (به‌ستوو یان فرێش) ئاوی یه‌ك لیمۆ كه‌مێك لاسكی كه‌ره‌وز celery ۱ خه‌یار ۱ كه‌وچك چا تۆوی كه‌تان ۳ بۆ ٥ دانه شلیك یان له‌تێك مۆز یان گێزه‌ر ٥ بۆ ۱٠ گه‌ڵای سپێناغ به كاڵی (فرێش یان به‌ستوو) ۱ دانه سیر (ده‌توانرێت تێینه‌كرێت) پارچه‌یه‌ك زه‌نجه‌فیل ته‌ڕ (ده‌توانرێت تێینه‌كرێت) ۱ په‌رداخ ئاو (یان ئاوی ناو گوێزی هیندی فرێش ئه‌گه‌ر به‌رده‌ست بوو coconut water هه‌موو شته‌كان وردبكرێت و بكرێته ناو عه‌ساره‌ی دروستكردنی شه‌ربه‌ت، له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌دا بكرێته شه‌ربه‌ت و بخورێته‌وه، به‌یانیان یان عه‌سران پێش خواردن. هه‌روه‌ها به‌پێی ئاره‌زوو ده‌توانرێت هه‌فته‌ی ۳ بۆ ٥ جار بكرێت و بخورێته‌وه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure