14/5/2021 11:16 AM

زیانەکانی ددانی ڕزیو بۆ تەندروستیی گشتیی جەستە

تەندروستیی دەم و ددان یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی پاراستنی تەندروستیی گشتیی جەستەیە؛ لەو رووەوە کە دەم یەکەم دەرگانەی جەستەیە، ناتەندروستیی ئەم بەشە کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەشەکانی دیکەی جەستە هەیە. لەدرێژەدا باسی زیانەکانی ددانی خراپبوو و رزیو و کاریگەرییەکانی لەسەر ئەندامەکانی دیکەی جەستە دەکەین.

نەخۆشیی دڵ و دەمار: ئەگەر پووک بە هۆی ئەو بەکتریانەی هۆکارن بۆ نەخۆشیی "پریۆدنتاڵ"، تووشی ورووژان بن ئەم بەکتریانە دەتوانن بڕۆنە ناو سووڕی خوێنەوە و ببنە هۆی رەقبوونی دەمارەکان. رەقبوونی دەمارەکان مەترسیی فشاری خوێنی ئاست بەرز و جەڵتەی دڵ زیاد دەکات.

هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە: میکرۆب و بەکتریاکان دەتوانن لە رێگای دەمەوە بڕۆنە نا سیەکانەوە یان لە رێگەی خوێنەوە خۆیان بگەیێننە ئەوێ. ئەم بەکتریانە هۆکارن بۆ هەوکردنی سیستمی هەناسە، پرۆنشیت و تەنانەت شێرپەنجەی سی.

شەکرە: جگە لەوەی تووشبووانی شەکرە زیاتر مەترسیی هەوکردنیان لەسەرە، بەڵکوو نەخۆشییەکانی پریۆدنتاڵ و هەوکردنەکانی پووک، هۆکارن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی نەخۆشیی شەکرە و کۆنتڕۆڵەی ئەستەم دەبێت؛ چونکە ناتەندروستیی پووک و رزینی ددان ئاستی شەکری خوێن بەرز دەکەنەوە.

نەخۆشییەکانی گورچیلە: نەخۆشیی درێژماوەی گورچیلە، کێشەیەکی جدییە بۆ تەندروستی و کاریگەرە لەسەر گورچیلە، دڵ، ئێسک و فشاری خوێن. بەگشتی ئەو کەسانەی پووک و ددانیان کێشەی تەندروستی هەیە سیستمی بەرگریان لاوازە و زیاتر تووشی هەوکردن دەبن.
ئێشی قوڕگ: یەکێکی دیکە لە زیانەکانی ددانی رزیو و خراپبوو ئێشی قوڕگە و لەوانەیە ئەم ئێشە ئاوسان و ئێشی زمان و ملیشی لێبکەوێتەوە. لە حاڵەتە قورسەکانی ئەم کێشەیەدا تەنانەت بۆرییەکانی هەناسە دادەخرێن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved