14/5/2021 11:18 AM

چیرۆک: مردوویەک لە تابووتدا

سەبارەت بە ئایدیا تاکەکەسییەکان
رۆژێکیان کاتێک کارمەندەکان گەیشتنە دایرە، راگەیەندراوێکی گەورەیان لەسەر تابلۆی راگەیاندن بینی کە لەسەری نووسراوبوو: دوێنی ئەو کەسە مرد کەوا لەمپەر بوو لەبەر دەم پێشکەوتنی ئێوەدا! تکایە کاتژمێر 10ـی بەیانی لە هۆڵی کۆبوونەوەکان ئامادە بن بە مەبەستی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی بەخاک سپاردنی ئەم مردووە! سەرەتا هەمووان بە هۆی ئەوەی هاوکارێکیان مردووە خەمبار بوون، بەڵام پاش ماوەیەک چاویان تیژ کرد و گوێیان هەڵخست بزانن ئەوەی وا لەمپەر بووە لەبەر دەم پێشکەوتنی ئەواندا کێ بووە.
ئەم هەستیاربوونەیەوە هەمووان راکێشی هۆڵی کۆبوونەوەکان کرد. وردە وردە کە خەڵکەکە زۆر دەبوون، هەیەجانی ئامادەبووانیش زیاتر دەبوو. هەمووان دەیانپرسی ئاخۆ ئەو کەسەی ناهێڵێ ئێمە پێش بکەوین کێیه؟ بەهەرحاڵ هەر باش بوو مرد!
کارمەندان سەرەیان گرت و یەک بە یەک لە تابووتەکە نزیک دەبوونەوە و کاتێک سەیری ناو تابووتەکەیان کرد وشک بوون و زمانیان نەدەگەڕا. ئاوێنەیەکیان لەناو تابووتەکە خستبوو و هەر کەس سەیری ناو تابووتەکەی دەکرد وێنەی خۆی دەبینی. نووسراویەکیش لەسەر ئاوێنەکە نووسرابوو:
تەنها یکەسێک کە دەتوانێ ببێت بە لەمپەر لە بەردەم پێشکەوتنەکانی ئێوەدا ئەویش بۆخۆتانن. ئێوە تەنها کەسێکن کە دەتوانن ژیانتان بگۆڕن. ئێوە تەنها کەسێکن کە دەتوانن لەسەر شادی و سەرکەوتنەکانتان کاریگەر بن، ئێوە تەنها یاریدەدەری خۆتانن.
ژیانی ئێوە کاتێک سەرۆکەکەتان، هاوڕێکانتان، هاوسەر و شوێنی کارەکەتان گۆڕانی بەسەردا دێ، تووشی گۆڕان نابێت. ژیانی ئێوە تەنها کاتێک دەگۆڕدرێت کە خۆتان بگۆڕدرێن، واز لە بڕوا بەرتەسکەکانتان بهێنن و بەرپرسایەتی ژیانی خۆتان بگرنە ئەستۆ.
گرنگترین پەیوەندییەک کە دەتوانن بەڕاستیی تێیدا سەرکەوتوو بن، پەیوەندیی لەگەڵ خۆتانە. خۆتان تاقی بکەنەوە. ئاگاداری خۆتان بکەن. لە شکست و ئەو شتانەی لە دەستتان داوە مەترسن. خۆتان و راستییەکانی ژیانتان بخولقێنن. جیهان ئاوێنەیە!

 

سەرچاوە: Setare

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved