جوانیی روخسار بۆ هەمووان بابەتێکی گرنگە ئەگەرچی جوانیی پێناسەیەکی یەکسانی نییە بەڵام زۆرینەی کەسەکان ددانی تەندروست، قژی پڕ و پێستی رێک و بەدوور لە زیپکە بە جوانی دەهێننە ئەژمار. هەموومان بۆ پاراستنی جوانیی روخسارمان شێوازی سروشتی و ناسروشتی بەکار دێنین بەڵام بەداخەوە بەشێک ئەم کارانە زیانبەخشن. لەدرێژەدا باسی ئەو خوو و کارانە دەکەین کە رۆژانە ئەنجامیان دەدەین و دژی جوانیی روخسارمانن. فڵچەی ددان لەدوای خواردنەوەی قاوە: راستە کە ئاسید یا شەکری ناو قاوە و ئاوی میوە لەگەڵ توێژی دەرەوەیی ددان بەرکەوتنی دەبێ بەڵام نابێ بەخێرایی پاکی کەینەوە، چونکە بەم کارە ئەو توێژەی ددان کە پارێزەری ددانە لەناو دەچێت. مەلە کردن بە قژی وشکەوە: ئاوی مەلەوانگە مەوادی کیمیاوی تێدایە و زیانی بۆ قژ هەیە. ئەگەر بەر لە مەلە کردن قژەکانتان تەڕ بکەن ئەم مەوادە کەمتر دەتوان زیان بە قژ و پێستی سەر بگەیێنن. کەمخەوی: جەستەی هەموومان بۆ ئەوەی بتوانێ خۆی بەهێز بکاتەوە پێویستی بە 7 بۆ 8 کاتژمێر خەو هەیە. کەمخەوی کاریگەریی نەرێنی لەسەر زۆرینەی میکانیزمەکانی جەستە هەیە. بۆ نموونە ئاوسانی چاو، دروستبوونی بازنەی رەش لە دەوری چاو، تێکچوون چرچیی پێست. زۆر یان کەم بەکارهێنانی شامپۆ: زۆر بەکارهێنانی شامپۆ چەوریی سروشتی قژ لەناو دەبات و هۆکارە بۆ لێڵبوون و وشکیی چاو. شۆرنی قژ پەیوەندیی بە جۆری قژەوە هەیە، قژی نەرم و چەور دەتوانن هەموو رۆژێک بیشۆن، بەڵام قژی ئاسایی 2 بۆ 3 رۆژ جارێک دەبێ بشۆردرێت.
سەرچاوە: brightside
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure