15/5/2021 12:09 PM

چیرۆک: ئاوی گەندەڵ

سەبارەت بە تێگەیشتنی قووڵ

رۆژێک گەنجێک گەیشتە کانییەک. ئاوی کانییەکە زۆر زوڵاڵ بوو. گەنجەکە بە یادی گەورەی هۆزەکەیان هەندێک ئاوی کردە ناو دەفرێکی چەرمەوە. پاش چەند رۆژ گەنجەکە گەیشتە لای هۆزەکەی خۆی و ئاوەکەی پێشکەشی گەورەی هۆزەکە کرد.
گەورەی هۆز هەندێک لە ئاوەکەی خواردەوە و زۆری تاریفی ئاوەکە کرد، بە شێوەیەک کە دەوروبەریانیش حەزیان کرد لەو ئاوە بخۆنەوە. یەکێک لەو کەسانەی لەو کۆڕەدا بوو داوای لە گەورەی هۆز کرد پەرداخێکیان ئاو پێبدات. ئەو کەسە لەدوای خواردنەوەی ئاوەکە تفی کردەوە و گوتی بەڕاستی تامی ناخۆشە. وادیار بوو ئاوەکە بەهۆی مانەوەی لەناو ئەو دەفرە چەرمەدا تامەکەی ناخۆش ببوو. ئەو کەسە گوتی: گەورەم تۆ بۆ گوتت ئەم ئاوە تامی خۆشە؟
گەورەی هۆز جوابی داوە: تۆ ئاوەکەت چێشت و من خەڵاتەکەم چێشت. ئەم ئاوە تەنها هەڵگری مێهرەبانی و خۆشەویستی بوو و هیچ شتێک لەوە بەتامتر و خۆشتر نییە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved