16/5/2021 11:09 AM

چەند رێکار بۆ ژیاندنەوەی پێست

پێست گرنگترین و یەکەمین لەمپەرە لەبەرامبەر میکرۆب جۆراوجۆرەکاندا و ئەگەر تەندروستیی و توانای ئەم بەشە گرنگەی جەستە دابین نەکرێت بەدڵنیاییەوە تووشی نەخۆشی دەبن. جگە لەوە بوونی پێستێکی ناسک و بەدوور لە چرچی ئاواتی گەورەی هەمووانە و هەمیشەش پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە. تا کۆتایی ئەم بابەتە لەگەڵمان بن.
هەنگوین: هەنگوین پڕاوپڕە لە ڤیتامین، مەوادی کانگەیی و ئەنزیم و هەر بۆیە ورووژانەکانی جەستە کەم دەکاتەوە و خێرایی دەبەخشێت بە پرۆسەی نۆژەن کردنەوەی خانەکانی جەستە. کەوچکێکی چا خواردنەوە بەردە خوێی ورد کراو لەگەڵ دوو کەوچکی خۆراک خواردن تێژەڵ کەن و وەکوو ماسک لە دەموچاوتانی بدەن.
زەردەچێوە: ئەم مادەیە دژەهەوکردنە، دژە بەکتریایە و دژە ورووژانە، خێرایی دەبەخشێت بە سووڕی خوێن و پەڵە پێستییەکان لەناو دەبات. هەندێک زەردەچێوە و هەنگوین و شیر تێکەڵ بکەن و دواتر لە دەموچاوتانی بدەن.
ماست: ماست ناهێڵێت درەوشاوەیی پێست لەناو بچێت. ئەم شیرەمەنییە یاریدەدەرە بۆ چارەسەرکردنی پەڵە رەشەکانی پێست. کەوچکێکی چا خواردنەوە ئاوی لیمۆ و دوو کەوچک و نیو هەنگوین و کەوچکێکی چا خواردنەوە ماست تێکەڵ بکەن بۆ ئەوەی ماسکێکی درەوشێنەر پێک بێت و ئینجا لە دەموچاوتان بدەن.
چۆکڵێتی تاڵ: چۆکڵێتی تاڵ هۆکارە بۆ گەنج بوونەوەی پێست بەڵام دەبێ شەکری تێدا نەبێت. چۆکڵێت پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و وەکوو هۆکارێکی دژەپیربوونی سروشتی دەردەکەوێت. دوو کەوچکی چا خواردنەوەی چۆکڵێتی تاڵ، نیوە پەرداخێک شەکری قاوەیی، نیوە پەرداخێک رۆنی نارگیل و پەرداخێک رۆنی بادەم تێکەڵ کەم بۆ ئەوەی هەویرێک بەرهەم بێت. ئەم هەویرە توێژە مردووەکانی پێست دەشواتەوە.

 

سەرچاوە: stylecraze

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved