16/5/2021 11:11 AM

زیانەکانی موبەریدە و سپلیت

لە رۆژە گەرمەکانی هاویندا دانیشتن لە ژێر بای موبەریدە و سپلیتدا چێژبەخشە بەڵام ئەم چێژە لەدوای سەرئێشە، ماندوویەتی و کێشەکانی هەناسەدان لەناو دەچێت. بای موبوەریدە و سپلیت ئەگەرچی وڵات فێنک دەکاتەوە بەڵام مەترسییە بۆ تەندروستی. لە درێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەین.

کێشەی کۆئەندامی هەناسە: ئاڵوگۆڕ بەسەر گەرمی و ساردی هەودا زیانبەخشە بۆ تەندروستیی کۆئەندامی هەناسە. کەوابوو جووڵە لە هەوای گەرمەوە بۆ هەوای سارد کێشەی جدی بۆ هەناسەدان پێک دێنێت. بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی زیاتر لەگەڵ بای موبەریدە و سپلیت بەرکەوتنیان دەبێت بە ئەگەری زۆر تووشی هەوکردنی قوڕگ و لووت دەبن.
هەوکردنی ڤایرۆسی: یەکێک لە کاریگەرییە ئاساییەکان سووڕی هەوا، پەرەسەندنی هەوکردنی ڤایرۆسییە بەهۆی سیستمی بەرگریی لاوازەوە. لە شوێنێکدا کە موبەریدە ئیش ئەکات، هەوای کۆن بەردەوام سووڕ ئەخوات و ئیزن نادات هەوای فرێش بێتە ژوورەوە. هەوای کۆنەش سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی میکرۆبی هەڵامەت و ئەنفلۆئانزا و بەکتریە زیانبەخشەکانە.
وشکیی جەستە: ئەو کەسانەی بە ماوەیەکی زۆر لەگەل سیستمی فێنککەرەوە بەرکەوتیان دەبێت زیاتر تووشی وشکیی جەستە دەبن چونکە هەم موبەریدە و هەم سپلیت شێداری شوێنەکە لەناو دەبەن. دواتر چونکە جەستە سارد دەبێتەوە هەست بە تینوویتی ناکات و بەم جۆرە کەم‌ئاوی جەستەش روو دەدات و وشکیی پێستی لێدەکەوێتەوە.
سەرئێشە: بێگومان ئەم کێشەیە یەکێک لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی سیستمی فێنککەرەوەیە. ئەگەر موبەریدە بەکار دێنن، بە ئاسانی تووشی میگرێن و سەرئێشەی قورس دەبن؛ مەترسیی لەدەستدانی ئاوی ئەگەری سەرئێشە بەرز دەکاتەوە. وشکیی جەستە ئەگەرچی هۆکارە بۆ کێشەی تەندروستییەکان زۆر جار لەبەرچاو ناگیرێت

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved