17/5/2021 10:03 AM

ئەم خۆراکانە چەورن بەڵام قەڵەوت ناکەن

لەوانەیە لاتان وابێ هەر خۆراکێک چەور بێت هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی کێشی جەستە و قەڵەوی بەڵام ئەم یاسایە هەمیشە راست نییە و زۆرن ئەو خۆراکە چەورانەی جگە لەوەی هۆکاری قەڵەوی نین تەنانەت کاریگەریشن لەسەر دابەزینی کێش. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەین.

گۆشتی مانگا: گۆشتی مانگا دەوڵەمەندە بە چەورییە تەندروستەکان و لینۆلئیک ئاسید و چەوری ترانسی کە تەندروستیی دڵ دەپارێزن و هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی چەوری ورگ و ئاستی کۆلستڕۆڵ هاوسەنگ رادەگرن.
ئەڤەکادۆ: ئەڤەکادۆ بە دایکی گیاکانی سروشت دێتە ئەژمار، هەڵبەت نابێ لە هەر ژەمێکدا لە نیوەیەک زیاتر بخۆین بەڵام لە هەر حاڵدا نابێ نیگەرانی چەورییەکەی بن. چەوری ناو ئەڤەکادۆ دژی برسێتی و بەرزکردنەوەی ئاستی پرۆتینە و بەم جۆرە بەرگیری لە زیادبوونی کێش دەکات.
چەرەسات: ئەو چەورییەی لەناو جۆرەکانی چەرەساتدا هەیە، جینێک چالاک دەکات لە رادەی چەوری کەم دەکاتەوە و هۆکارە بۆ چاککردنی میتابۆلیزمی ئانسۆلین. گوێز باشترین سەرچاوی ئەم چەوریانەیە دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە سترێسەکان کۆنتڕۆڵ بکات و فشاری خوێن لە ئاستێکی هاوسەنگدا رابگرێت.
هێلکە: مەبەستی ئێمە لێرەدا زەردێنەی هێلکەیە. راستە کە سپێنە هێلە پڕاوپڕە لە پرۆتین بەڵام نابێ زەردێنەکەشی لەبەرچاو نەگرین. زۆرینەی کەسەکان لە ترسی هەڵکشانی کۆلستڕۆڵ، زەردێنەی هێلکە ناخۆن بەڵام توێژەران بەم ئەنجامە گەیشتوون ئەو چەورییەی لە زەردێنەدا هەیە هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی کۆلستڕۆڵی زیانبەخش.

*ماسی سەلەمون، زەیتی زەیتوون و شیرەمەنی بەشێکی دیکە لەو خۆراکانەن کە ئەگەرچی چەورن بەڵام کێشی جەستە بەرز ناکەنەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved