17/5/2021 10:06 AM

چەند نهێنی پیاوان کە حەز دەکەن ئێوەش بیزانن!

ئایا هاوسەرەکەتان یان ئەو کەسەی لەگەڵی لە پەیوەندیدان لە بنەماڵەیەکی نەریتی و پیاوسالاردا پەروەردە بووە؟ ئەگەر وایە، ئەم بابەتە بخوێننەوە چونکە ئێمە چەندین نهێنی پیاوانتان بۆ ئاشکرا دەکەین؛ نهێنییە‌گەلێک لە دەروونناسان بە لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لەسەر ئەم جۆرە پیاوانە، دەستەبەریان کردووە. هاوڕێمان بن.

پیاوانیش هەستەکانیان ئەدرکێنن: لەوانەیە درکاندنی هەستەکان بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بۆ پیاوان ئاسانتر بێ. لێیان بپرسن لە کۆتایی هەفتەیەکی رۆمانسیدا حەزیان لێیه چ کارێک ئەنجام بدەن. یان یەکەم جارێک لە ئێوەی بینەوە چ هەستێکی بووە. وڵامی ئەوان بەم پرسیارانە هەستەکانیان ئاشکرا دەکات و ئێوە لێی نزیکتر دەبنەوە.

پیاوان بە کردەوە "خۆشم دەوێی" نیشان دەدەن: هەندێک لە پیاوان حەز دەکەن هەستەکانیان لە کردەوەدا دەربخەن نەک نە قسەکردنەکانیاندا. هاوسەر یان خۆشەویستەکەی ئێوە لەوانەیە "خۆشم دەوێی" بە چاککردنەوەی کەرەستەی ناو ماڵ، پاککردنەەوەی حەوشە یان بردنە دەرەوەی تەنەکەی خۆڵ دەرببڕێت؛ واتە هەر کارێک کە ژیانی ئێوە ئاسوودە و خۆشتر بکات.

قسەی پیاوان جێی متمانەیە: پیاوان بەناوبانگن بۆ راکردن لە بەرپرسایەتی بەڵام بەپێی توێژینەوەکان پەیوەندی هاوسەرگیری زۆر بە هەند وەردەگرن. لەوانەیە هەندێک بخایەنێت هەتا پیاو بەرپرسایەتی ژیان بخاتە ئەستۆ چونکە دەیانهەوێ دڵنیا بن بە رادەی پێویست لەم بوارەدا سەرکەوتوون یان نا.

پیاوان خەریکە گوێ لە قسەکانتان ئەگرن: کاتێک ئێوە لەگەڵ کەسێک قسە دەکەن لەوانەیە ناوبەناو لە ماوەی گفتوگۆکەدا وشەی "بەڵێ"، "ئێ"، "راستە" و "تێدەگەم" و شتی لەم چەشنە بگوترێ بۆ ئەوەی کەسی بەردەنگ بە بەرامبەرەکەی بڵێت کە گوێم لە قسەکانتە بەڵام هەندێک لە پیاوان ئەم کارە ناکەن و ئەوەش بەو مانایە نییە کە گوێ بۆ قسەکانتان شل ناکەن.

 

سەرچاوە: webmd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved