17/5/2021 11:35 PM

کوردستانی عیراق له‌نێو ئاگردا

ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسینی ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر پ.دیمچینكۆ ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژنامه‌ی پڕاڤدا رووسییه‌ كه‌ باس له‌ ڕووداوه‌كانی شه‌شته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووی باشووری كوردستان ده‌كات.

نووسه‌ر دوو جار سه‌ردانی كوردستانی كردووه‌و چه‌ندین ڕاستی خستۆته‌ڕوو له‌وانه‌، باس له‌ حه‌مرین وه‌ك سنووری كۆتایی كوردستان ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ كوردستان به‌گشتی و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی خاوه‌نی سامانێكی زۆری گازه‌.

نووسه‌ر له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌یدا باس له‌ به‌پیتبوونی زه‌وی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌بواری كشتوكاڵ و ڕۆڵی ژنان له‌ كاركردن و پۆشینی جلوبه‌رگی ڕه‌نگاڵه‌و جوان ده‌كات.

دیمچینكۆ باس له‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌ لاوازه‌كانی كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌كات كه‌ ئه‌ویش تێكدانی یه‌كڕێزی خۆیه‌تی به‌ ده‌ستی بێگانه‌و سیاسه‌تی په‌رتكردن و زاڵبوونه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌ گۆڕینی سیستمی حكومڕانی عیراق له‌ پاشایه‌تییه‌وه‌ بۆ كۆماری ده‌كات و باس له‌ تاوانه‌كانی حكومه‌ته‌كانی عیراق ده‌رهه‌ق به‌ كوردو حزبی شیوعی عیراق ده‌كات.

ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌ ئاماژه‌ی پێبكرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نووسه‌ر خۆی له‌ناو ڕووداوه‌كاندا ژیاوه‌و به‌ڵگه‌ی مێژوویی گرنگ بۆ ئه‌و ڕۆژگاره‌ی كورد ده‌خاته‌ڕوو كه‌ كورد چی به‌سه‌ردا هاتووه‌و چه‌ندین دۆكیۆمێنتێكی مێژوویی گرنگ بۆ كتێبخانه‌ی كوردی ده‌خاته‌ڕوو.

كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن سواره‌ شاكه‌لی له‌ ڕوسییه‌وه‌ كراوه‌ به‌ كوردی و د.سۆران جه‌مال تاهیر پێشه‌كی بۆ نووسراوه‌و عه‌لی په‌رله‌مانیش پێداچۆته‌وه‌.

ناوی كتێب/ كوردستانی عیراق له‌نێو ئاگردا
نووسه‌ر/ پ.دێمچینكۆ
وه‌رگێڕانی/ سواره‌ شاكه‌لی
پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵه‌چن/ م.عه‌لی په‌رله‌مان
دیزاین/ به‌رهه‌م شاكه‌لی
نۆبه‌تی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م
ساڵی چاپ/ 2021
تیراژ/ 500 دانه‌
چاپخانه‌/ چوارچرا

خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved