ددان بە شێوەی سروشتی سپییە بەڵام ددانی هەندێک کەس هەندێک سپیتر یان هەندێک زەردترە. لە یەکەم هەنگاو دا دەبێ بزانین کە سپیبوون و چەشنی ددان هەر لە سەردەمی مناڵیەوە دیاری دەکرێت. کەوابوو دایک و باوکەکان دەبێ هەر لەو کاتەوە بیر لە تەندروستیی ددانی مناڵەکەیان بکەنەوە. لەدرێژەدا چەند رێکار دەخەینە روو کە بۆ سپیبوونەوەی ددان گرنگن. 1-ئەگەر ئاگاداری لە رووکەشی ددانتان بکەن، پاش ماوەیەک سەرتان لە سپی بوون و درەوشاوەیی ددانەکانتان سوڕ دەمێنێ. 2-هەرگیز فڵچەی ددان بە پووکتاندا مەهێنن چونکە ئەم کارە پووک لاواز دەکات و بەم جۆرە بناغەی ددانەکان لاواز دەبێت. 3-ئەو کەسانەی زۆر چاو و قاوە دەخۆنەوە ددانەکانیان زەرد دەبێت چونکە ئەم شلەمەنیانە خاوەنی رەنگێکی شوێندانەرن بۆ گۆڕینی رووکەشی ددانەکانتان. 4-بەکارهێنانی بەردەوانی فڵچەی ددان. 5-سەردانی بەردەوامی پزیشکی ددان بۆ پاککردنەوەی ددان. هەڵبەت ئەم کارە هۆکارە بۆ لاواز بوونی رووکەشی ددان. 6-هەندێک کەس نازانن چۆن فڵچەی ددان بەکار بێنن، هەر بۆیە لەوانەیە بەشێوەی نائاگایانە زەخت بخەنە سەر رووکەشی ددانەکانیان. 7-خۆراکی زۆر شیرین مەخۆن، یان ئەگەر خواردتان دواتر بە فڵچەی ددانەکان پاک بکەنەوە.
سەرچاوە: namnak
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure