18/5/2021 10:59 AM

سوودەکانی زەیتی گەنمەشامی

زەیتی گەنمەشامی دەتوانێ ببێت بە جێگرەوەی ئەو رۆنانەی کە لەئێستادا بۆ خۆراک دروست کردن بەکار دێن. ئەو رۆنانەی هەمووان کەڵکی لێوەردەگرن (واتە پاڵم) پڕاوپڕە لە چەوری قورس کە جەستەی ئێمە ناتوانێ هەرسیان بکات. لەدرێژەدا باسی سوودەکانی زەیتی گەنمەشامی دەکەین کە دەتوانێ پێداویستی رۆژانەی ئێمە بە رۆن دابین بکات.

دژەشێرپەنجەیە و دەوڵەمەندە بە ئاسید فنۆلیک: گرنگترین سوودی تەندوستیی زەیتی گەنمەشامی چارەسەرکردنی شێرپەنجەیە. کاریگەریی ئاسید فنۆلیک لە بواری زانستیەوە بۆ لەناوبردنی شێرپەنجەی مەمک و جگەر سەلمێندراوە.
چارەسەرکردنی کێشەکانی سیستمی هەرس: ئاشکرایە کە ریشاڵ تەنها لە سەوزە و میوەدا جێگیر نییە. رۆنەکانیش ریشاڵیان تێدایە، بۆ نموونە زەیتی گەنمەشامی. کەوابوو بەکارهێنانی ئەم زەیتە پێداویستی ئێمە بە ریشاڵ کە یار،ەتیدەری سیستمی هەرسە، دابین دەکات.
بەهێزکردنی ئێسک: ئاسید لینۆلئیک یان ئۆمێگا٦ جۆرێک چەورییە کە لە دەرەوەی جەستەی ئێمەیە بەڵام بە خواردن دابین دەبێت. چەوری، بۆ نموونە ئاسید لینۆلئیک رۆڵێکی گرنگی بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیتامینەکانی ناو چەوری بۆ نموونە ڤیتامین D هەیە. ئەم ڤیتامینەش ئێسک بەهێز دەکات.
کەمکردنەوەی ئاستی کۆلستڕۆڵ بە هۆی ئاسید لینۆلئیکەوە: سەلمێندراوە کە زەیتی گەنمەشامی بۆ کەمکردنەوەی کۆلستڕۆڵی زیانبەخش بەسوودە. ئاسید لینۆلئیک رۆڵێکی بەرچاوی بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کۆستڕۆڵی خوێن هەیە.
کەمکردنەوەی ئاستی شەکری خوێن: ئاسید لینۆلئیک کە لە پێکهاتەی زەیتی گەنمەشامیدا هەیە هۆکارە بۆ بەرهەمهاتنی ئانسۆلین. واتە ئەو هۆرمۆنەی کە ئەگەر بە رێژەی پێویست بەرهەم نەیەت کەسەکە تووشی نەخۆشیی شەکرە دەبێت.

 

سەرچاوە: onlyfoods

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved