18/5/2021 10:41 PM

ئاسۆكانی چاره‌سه‌ر

گفتوگۆیه‌كى دوورودرێژی نووسه‌ر پۆلات جان له‌گه‌ڵ مه‌زلووم عه‌بدی یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی ڕۆژئاڤای كوردستانه‌، كه‌ له‌ 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵى كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژانی سه‌ره‌تای شۆڕشی ڕۆژئاڤا.

ئه‌م كتێبه‌ بۆ خستنه‌ڕووی یاده‌وه‌ری و پاڵفته‌كردنی و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ سه‌ره‌تاكانی شۆڕش له‌ ڕۆژئاڤای كوردستان و بۆ ئاشنابوون به‌ چۆنێتی بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌و شۆڕشگێڕانی كورد له‌و ساته‌وه‌خته‌داو هێنانه‌پێشه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ئه‌و سه‌روه‌خته‌.

باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ چۆن پرۆژه‌ تیۆرییه‌كان بوون به‌ دامه‌زراوه‌و هێزو ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوه‌بردنی كارا، ڕووداو و پێشهاته‌كانی ئه‌مڕۆ ڕاستی و دروستی ئه‌و پڕۆژه‌و ڕێبازه‌ نیشان ده‌ده‌ن كه‌ چۆن سه‌ركرده‌كان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر بۆ خۆیان و بۆ گه‌له‌كه‌یان پێشنیار كردبوو.

ئه‌م كتێبه‌ به‌شێكه‌ له‌ میراتی تیۆری و هزری شۆڕشی ڕۆژئاوا به‌ به‌شداری مرۆیی كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی كه‌ دۆزیان هاوشێوه‌ی دۆزی كورده‌ له‌ ڕۆژئاڤای كوردستان.

ئه‌م كتێبه‌ هاوژینی مه‌لا ئه‌مین له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌ كردوویه‌تی به‌ كوردی و له‌لایه‌ن ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی غه‌زه‌لنووسه‌وه‌ له‌ تیراژی 1000 دانه‌ به‌ نرخی 4000 دنیار چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

خاك - ثوكميديا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved