19/5/2021 10:01 AM

زیانەکانی برسێتیی لەڕادەبەدر

هەستی برسێتی نیشانەی ئەوەیە کە میتابۆلیزمی جەستە تەندروستە. بەڵام هەستی برسێتی نابێ تەنها نیشانەی هاتنی کاتی خواردن بێت. ئەگەر خواردنەکانتان بخەنە ئەو کاتەی کە جەستە خەریکە لێتان دەپاڕێتەوە بۆ خۆراک ئەم کارە مەترسی جدی بۆ تەندروستیی گشتیی جەستەتان دەبێت. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانە لە زیانەکانی برسێتی لەڕادەبەدەر دەکەین.

برسێتی هۆکارە بۆ زۆرخۆری: ئەو کەسانەی ژەمە خواردنەکان فەرامۆش دەکەن و سیستمی خواردنیان ئاڵۆزە زۆر جار تووشی زۆرخۆری دەبن بۆ ئەوەی ئەم کەموکووڕییە قەرەبوو بکەنەوە. جەستەی مرۆڤ هەر 3 بۆ 4 کاتژمێر جارێک پێویستی بە بڕە خۆراکێک هەیە بۆ ئەوەی ئاستی میتابۆلیزم و شەکری خوێن دانەبەزێت.
برسێتی هۆکارێک نییە بۆ دابەزینی کێش: هەندێک کەس لایان وایە ئەگەر خۆیان برسی بکەن کێشیان دادەبەزێت بەڵام ئەم کارە کاردانەوەی پێچەوانەی هەیە، چونکە کاتێک کالۆری ناگاتە جەستە، جەستە بە شێوەی ئۆتۆمات چەوری پاشەکەوت دەکات و ئەمەش قەڵەوی لێدەکەوێتەوە.
ئەگەری بوونی بژاردە خۆراکییە تەندروستەکان کەم دەبێتەوە: دەگوترێ کاتێک برسیمانە ئیتر خۆمان نین! کاتێک هەست بە برسێتی دەکەن بە ئەگەری زۆر روو لە خۆراکی شیرین و شتی لەم چەشنە دەکەن. کاتێک شەکری خوێن دادەبەزێت ئیتر ناتوانن دەمتان کۆنتڕۆڵ بکەن و ئەوەی بێتە بەر دەستتان دەیخۆن.
تەندروستیی گشتیی جەستە دەخاتە مەترسییەوە: کاریگەریی برسێتی لەسەر جەستە لەدرێژماوەدا زیانبەخشە. هەر لە تەندروستیی دەروونییەوە هەتا تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

*لاوازیی جەستە، سەرگێژبوون، سەرئێشە و کێشەکانی خەو بەشێکن لە نیشانەکانی برسێتی لەڕادەبەدەر.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved