19/5/2021 10:03 AM

قەدەغەکارییە کۆمەڵایەتییە نوێیەکانی کۆریای باکوور

کیم جونگ ئوون، دیکتاتۆری کۆریای باکوور، لە نوێترین بڕیارەکانیدا لەبەرکردنی پانتۆڵی کابۆ و درێژکردنەوەی قژی قەدەغە کرد. رێبەری کۆریای باکوور گوتوویەتی لە کاریگەریی مۆدەی "بەلاڕێداچوو"ـی رۆژئاوایی لەسەر گەنجانی وڵاتەکەی زۆر دەترسێت و ئەم بابەتە بە یەکێک لەو هەڕەشانەی کەوا رووخانی رژێمەکەی لێدەکەوێتەوە دەزانێ. پانتۆڵی کابۆی تەنگ و داهێنانی قژ بە مۆدە رۆژاواییەکان بە گوتەی کیم جونگ ئوون نموونەی هێرشی لایف ستایلی سیستمی سەرمایەدارین. کیم کە هەموو رۆژێک زیاتر لە دوێنێ نیگەرانی رووخانی رژێمەکەیەتی، لە بڕیارە پێشووەکانی خۆیدا فەرمانی کردبوو ئەو کەسانەی فاشن و مۆدەی رۆژئاوایی بەکار دێنن دەبێ رەوانەی کەمپەکانی کاری زۆرەملی بکرێن.
رۆژنامەی حکومیی The Rodong Sinmn کە لە لایەن حزبی کرێکاری ئەم وڵایەوە چاپ دەبێ، گوتوویەتی ئەم مۆدە رۆژئاواییانە دەتوانن ببنە هۆکاری رووخانی وڵات هاوشێوەی دیوارێکی شێدار. لە سەروتاری ئەم رۆژنامەیەدا باس لەوە کراوە کە: "مێژوو ئەم وانە گرنگەی فێر کردووین کە بەبێ سەرنجدان بە هێزی ئابووری و سەربازی، وڵاتان تووشی زیان دەبن و وەکوو "دیوارێکی شێدار" دەڕووخێن، ئەگەر وەفادار نەبین بە لایف ستایلی خۆمان". لەدرێژەی ئەم وتارەدا دەڵێ: "ئێمە دەبێ بە بینینی بچووکترین نیشانەی لایف ستایلی کاپیتالیستی هەست بە مەترسی بکەین و بۆ رزگاربوون لەم دۆخە هەوڵ بدەین".
بە گوتەی ئاژانسی هەواڵی "یون هاپ"، رژێمەکەی کیم جونگ ئوون سزای سەختتری بۆ ئەو کەسانەی سەیری فیلم و درامای کۆریای باشوور دەکەن پەسەند کردووە. بەپێی ئەم راپۆرتە رێبەری کۆریای باکوور سەرجەم ئەم شتانەی بە ئاکارێکی "ناسۆشیالیستی" پێناسە کردووە. کۆریای باکوور هەروەها خۆی لە درێژەی یارییە سەرەتاییەکانی جامی جیهانی تۆپی‌پێ بە هۆی ئەوی لە کۆریای باشوور بەڕێوە دەچێ، پاراستووە.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved