20/5/2021 11:18 AM

بەم دوو هۆکارە ئایس کرێم مەدەن بە مناڵەکانتان

ئایس کرێم یەکێک لەو خۆراکانەیە کە هەمووان و بەتایبەت مناڵان حەزیان لێیەتی. بەڵام دەبێ ئەوە بزانن کە ئەم خۆراکە بەتامە تەندروستیی مناڵان دەخاتە مەترسییەوە. لەدرێژە دوو کێشەی تەندروستیی کە بەهۆی خواردنی ئایس کرێم لە مناڵاندا پێک دێت دەخەینە روو.

تووشبوون بە نەخۆشییەکانی جگەری چەور: مەوادی پێکهێنەری ئایس کرێم، ئاومیوە و بسکیت هۆکارن بۆ دروستبوونی نەخۆشییەکانی جگەر لە مناڵاندا. پێدەچێ فرۆکتۆز زۆر زیاتر لە گلۆکۆز زیان بە تەندروستی بگەیەنێت. بە گوتەی زانایان ئایس کرێم و فرۆکتۆز هۆکارن بۆ پێکهاتنی نەخۆشییەکانی جگەر لە گەنجاندا، رێک هاوشێوەی بەکارهێنانی کحول کە هۆکارە بۆ شێرپەنجە، جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکان دڵ. بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ یەک لە چواری مناڵان لە کاتی مێرمناڵیدا لە بواری جەستەییەوە بە قەڵەو دێنە ئەژمار و ئەمەش دەرئەنجامی خواردنی ناتەندروستە لە کاتی مناڵیدا.
*****
تووشبوون بە شەکرە: دایک و باوکەکان نابێ ئیزن بدەن مناڵەکانیان خوو بە تامی ئایس کرێمەوە بگرن چونکە پێکهاتەی ئایس کرێم بریتییە لە شەکر و نشاستە کە لە مناڵاندا جگە لە قەڵەوی، شەکرەشی لێدەکەوێتەوە. مناڵان دەتوانن هەفتەی یەک جات ئایس کرێم بخۆن و لەوە زیاتر باش نییە. بۆ بەرزبوونەوەی کێشی مناڵ دەتوانن هەموو رۆژێک چەند کەوچکێکی بچووک ئایس کرێمیان پێ بدەن. ساردبوونی لەڕادەبەدەری ئایس کرێم زیانی بۆ سیستمی هەرس هەیە و واباشە پێشتر لە سەلاجەی بهێننە دەر و پاش چەند خولەکێک بیدەن بە مناڵەکەتان.

 

سەرچاوە: deccanchronicle

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved