22/5/2021 12:04 PM

پیاوان کە دەبنە خاوەنی مناڵ ئەم ئاڵوگۆڕانەیان بەسەر دێت

دووگیانی و مناڵبوون ئاڵوگۆڕی فیزیکی و دەروونی زۆر لە دایکاندا دروست دەکات بەڵام دەرکەوتووە پیاوانیش لەدوای ئەوەی بوون بە باوک ئاڵوگۆڕی جەستەیی و دەروونی ئەزموون دەکەن. روودانی بەرز و نزمیی هۆرمۆنی و عاتفی، هۆگریی لەڕادەبەدەر بە مناڵ، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و تەنانەت ئەزموون کردنی نیشانەکانی دووگیانی-رەنگە زۆر جێی بڕوا پێکردن نەبێت بەڵام ئەمە بابەتێکە کە لە زۆرینەی پیاواندا لەدوای لەدایکبوونی مناڵەکەیان روو دەدات. لەدرێژەدا ئاماژە بەم گۆڕانکاریانە دەکەین.
ئاستی تێستێستڕۆن لەوانەیە دابەزێت: بەرزبوونی ئاستی تێستێسترۆن هۆکارە بۆ رەفتاری توندوتیژ، رکەبەرایەتی و راکێش کردنی هاوبەشێکی نوێ. بەڵام کاتێک ئەبی بە باوک ئەم هۆرمۆنە لە جەستەدا کەم دەبێتەوە و کەوابوو سەرنجی پیاو زیاتر رووی لە ناوەوەی خێزانەکەیەتی.

ئاستی ئوکسی‌تۆسین و دۆپامین بەرز دەبێتەوە: ئەم دوو مادە کیمیاوییە کارەکەیان دروستکردنی پەیوەندییە لەنێوان دایکوباوک و مناڵەکانیان. پیاوان کاتێک دەبنە باوک، ئەگەرچی ئاستی تێستێسترۆن لە جەستەیاندا کەم دەبێتەوە بەڵام بەرزبوونەوەی ئاستی ئۆکسی‌تۆسین و دۆپامین هۆکارە بۆ زیاتر لە مناڵەکەیان نزیک ببنەوە.

بەرز و نزمیی هۆرمۆنی دەتوانی هۆکار بێت بۆ خەمۆکی پاش لەدایکبوونی مناڵ لە پیاواندا: ئەگەرچی هەموومان لەگەڵ خەمۆکی پاش مناڵبوون لە ژناندا ئاشناین، بەڵام بە ئەگەری زۆر کەم کەس هەن ئاگاداری خەمۆکیی پیاوان بن لەدوای لەدایکبوونی مناڵەکەیان. دابەزینی ئاستی هەندێک لە هۆرمۆنەکان و هەروەها قورسبوونی بەرپرسایەتییەکانی پیاوان، هۆکارن بۆ ئەم خەمۆکییە.

لەوانەیە گۆڕانکاریی مێشکیش روو بدات: مێشک ئەو پیاوانەی تازە بوونەتە باوک دەتوانێ لە بواری پلان داڕشتن، چارەسەریی کێشەکان و ناسینی مەترسییەکان چالاکییەکی باشتر و بەسوودتر ئەنجام بدات.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved