22/5/2021 12:08 PM

چەند رێکار بۆ لەناوبردنی دڵەڕاوکێی کاتی خەو

خەوتنێکی ئاسوودە و ئارام بووەتە ئاواتی زۆرینەی خەڵک لەم سەردەمەدا. کێشە و ناتەندروستییەکانی خەو بە شێوەیەک پەیوەندیان بە سترێسەوە هەیە. سترێس سیستمی خەو دەشێونێت. لەدرێژەدا چەند رێکار دەخەینە روو کە دەتوانن بەکاری بێنن بۆ دوورخستنەوە و لەناوبردنی دڵەڕاوکێی کاتی خەو.

لە نیمەڕۆ بەولاوە، کافەئین مەخۆن: کافەئین 8 بۆ 14 کاتژمێر لەدوای خواردنی لە جەستەدا دەمێنێتەوە. کاریگەرییەکانی کافەئین لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە بەڵام بەگشتی کێشەی خەوتان هەیە هەول بدەن ماوەیەک مەیخۆن.
لەگەڵ نانی ئێوارە خۆراکێکی خەوهێنەر بخۆن: تریپتۆفان، مێلاتۆنین و مەگنسیۆم ئەو مەوادەن کە خەوهێنەرن کەوابوو شەوانە خۆراکێک بخۆن کە ئەم مەوادەی تێدابێت. تێکەڵەی پرۆتینی کواڵیتی بەرز و کاربۆهیدراتە قورسەکان بۆ خەو زۆر بەسوودە.
هەناسەدان لە لای چەپەوە: کونی لووتی راستتان بە قامک بگرن و تەنها لە کونی لووتی چەپەوە هەناسە بدەن. ئەم شێوەیە ئارامکەرەوەی زەین و دەروونە. لە وەرزشی یۆگادا دەگوترێ 26 هەناسەی درێژ و ئارام ماندوویەتی جەستە و زەین لەناو دەبات.
لە کاتژمێر 10:30ـی شەو بەولاوە هەموو یان چەند دانە لە گڵۆپەکان بکوژێننەوە: مەبەست لەم کارە ئەوەیە کە هەموو شەوێک لە کاتێکی دیاریکراودا بخەوین. جەستەی ئێمە بۆ سەرچەشنی خەوی 10ـی شەو بۆ 6ـی بەیانی دروست کراوە. زۆرترین سوودەکانی خەو لە مەودای 10 بۆ 2ـی بەیانی دەردەکەون.
لەماوەی رۆژدا پشووی کورت بدەن: هەوڵ بدەن لەماوەی رۆژدا پشووی کورتی 15 خولەکیتان هەبێت بۆ ئەوەی جەستە هاوسەنگی خۆی بپارێزێت و لەکۆتایی رۆژدا لەڕادەبەدەر ماندوو نەبێت.

 

سەرچاوە: mindbodygreen

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved