23/5/2021 09:42 AM

چەند خاڵی کورت و کاریگەر بۆ بەهێزکردنی رووکەشی ددان

رووکەشی ددان توێژێکی سەخت و قایمە لەسەر ددانەکان کە رێگری دەکات لە رزین و خراپبوونی ددان. رووکەشی ددان لەڕاستیدا قایم‌ترین مادەی کانگەیی ناو جەستەیە؛ تەنانەت لە ئێسکیش بەهێزتر. ئەو ئاسیدەی لەناو خۆراک و خواردنەوەکاندا هەیە، بەتایبەت نشاستە و خۆراکی شیرین، دەتوانێ ئەم بەشە گرنگە تووشی مەترسی بکات. لەدرێژەدا چەند رێکاری کورت و کاریگەر دەخەینە روو بۆ بەهێزکردنی رووکەشی ددان.

*لەنێوان ژەمە خواردنەکاندا بە فڵچە ددانتان بشۆن.
*لانیکەم رۆژی جارێک دەزووی ددان بەکار بێنن.
*فڵچە لێدانی ددان دەبێ لانیکەم ٢ خولەک بخایەنێت.
*هەویری ددانێک بەکار بێنن لە مادەی "فلۆراید"ـی تێدابێت.
*بە بەردەوامی سەردانی پزیشکی ددان بکەن.
*هەوڵ بدەن جەستەتان کەم‌ئاو نەبێت.
*هەوڵ بدەن سیستمێکی خۆراکی هاوسەنگتان هەبێت؛ پڕاوپڕ لە پرۆتین و سەوزەوات.
*هەرگیز بە ددان قوتوو و شتی لەم چەشنە مەکەنەوە.
*نینۆکەکانتان مەجاون.
*با خشڵ و خاڵەکانتان لەگەل دەم و ددانتان بەرکەوتنیان نەبێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved