24/5/2021 07:57 AM

رۆشنبیری بەكارهێنانی ئاوازی فۆلكلۆر بۆ ریكلامی بازرگانی قەدەغە دەكات

وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم بڕیاریدا لەمەودوا بەكارهێنانی ئاوازو میلۆدی فۆلكلۆر بۆ ریكلامی بازرگانی قەدەغە بكرێت و هەر كۆمپانیایەكی ریكلام و كەناڵێكی میدیایی بەكاریبهێنێت رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمدا ئاماژە بە یاسای ژمارە (17)ی یاسای مافی دانەرو مافە هاوسێكانی ماددەی چوارەم وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان خاوەندارێتی سەرجەم ئاوازە فۆلكلۆرییەكان دەكات كە خاوەنەكانیان دیارنین.

دەشڵێت: راگرتنی سەرجەم ئەو ریكلامانەی كە گۆرانی و ئاوازی فۆلكلۆرو هونەرمەندانی نەتەوەكەمانی تێدا بەكارهێنراوە بۆ مەبەستی كاری بازرگانی.

هەر لە نووسراوەكەی وەزارەتی رۆشنبیریدا ئەوەش خراوەتەڕوو: لەرۆژی دەرچوونی ئەم نوسراوە هەر كۆمپانیایەكی ریكلام و كەناڵێكی میدیایی ئاوازو گۆرانی فۆلكلۆر بەكاربهێنێت رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر بەپێی یاسای مافی دانەرو مافە هاوسێكانی.

خاك
 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved