24/5/2021 08:22 AM

گەر دەتەوێ پێستی دەموچاوت جوان بێت ئەم بابەتە بخوێنەوە

لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن پێکهاتەی پێست ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت و چەوریی پێست کەم دەبێتەوە و وشک هەڵدەگەڕێت و دواجار چرچبوونی پێستی لێدەکەوێتەوە. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە چەندین دەرمان و رێوشوێنی پزیشکی هەیە بەڵام ناکرێ چاوپۆشی لە رۆڵی خۆراک و خواردەمەنییەکان بکەین. خەڵکی چین و کۆریا بۆ لەناوبردنی چرچیی دەموچاویان خۆراکێک بەکار دێنن کە لەدرێژەدا ئاماژەی پێدەکەین.
کۆلاژن مادەیەک کە بەرگیری لە چرچیی پێست و لاوازبوونی ئێسک دەکات. کۆلاژن تەنها بۆ تەندروستیی ئێسک و دڵ بەسوود نییە بەڵکوو بۆ جوانیی پێستیش بەسوودە چونکە پێکهاتەی پێست بەهێز دەکات. بۆ ئەوە پێستتان تەندروست بێت پێویستتان بە خۆراکێک هەیە لە دەوڵەمەند بێت بە کالسیۆم و پرۆتین. کۆلاژن جۆرێک پرۆتینە کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن، رێژەی ئەم مادەیە لە جەستەدا کەم دەبێتەوە و ئەمەش چرچی و داکەوتنی پێستی بەدواوەیە. بۆ لەناوبردنی چرچیی پێست چەندین جۆر کرێم لە بازاڕدا هەن کە کۆلاژن لە پێکهاتەکەیاندایە بەڵام هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بەرهەمهێنانی کۆلاژن لەلایەن جەستەوە نییە و هەندێک جار تەنانەت تێکەڵ بە پێستیش نابن.
باشترین سەرچاوەی سروشتی بۆ کۆلاژن قاچی مریشکە. قاچی مریشک دەوڵەمەندە بە کالسیۆم وپرۆتینی کۆلاژن. ئەم مادە خۆراکییە جگە لەم سوودە ناوازەیە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ مەوادی کانگەیی و زۆریک لەو مادە خۆراکیانەی پێویستن بۆ تەندروستیی جەستە. کەوابوو نهێنی جوانی و رێکی پێستی چینی و کۆرییەکان خواردنی قاچی مریشکە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved