24/5/2021 08:28 AM

سوودەکانی خواردنی سیر بە گەدەی بەتاڵەوە

سوود و تایبەتمەندییە سەرسوڕهێنەرەکانی بەشێوەی زانستی سەلمێندراون و جێگەیەکی تایبەتی لە سیستمی خۆراک هیندییەکاندا هەیە و بە یەکێک لە بەهێزترین مادەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان دەناسرێت. سیر یارمەتیدەرە بۆ سووڕی خوێن، سیستمی هەرس و بەرگری، فشاری خوێن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی دڵ. لەدرێژەدا باسی سوودەکانی خواردنی سیری کاڵ دەکەین بە گەدەی بەتاڵەوە.

هەرسی چەوری: خواردنی سیر بە کاڵی و بە گەدەی بەتاڵەوە بەسوودە بۆ هەرسی چەوری چونکە خوێن تراو دەکاتەوە و فشاری خوێن و ئاستی کۆلستڕۆڵ هاوسەنگ دەکات.
ئەنتی‌بایۆتیکێکی بەهێزە: سیری کاڵ یەکێک لە کاریگەرترین ئەنتی‌بایۆتیکە سروشتییەکانە و ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ بەکار بێت، هێزەکەی چەندین بەرابەر دەبێت. خواردنی کوتێک سیری کاڵ بەکتریا زیانبەخشەکانی گەدە لەناو دەبات و هەڵامەت و کۆکە چارەسەر دەکات.
دابەزاندنی کێش: خواردنی سیر بە گەدەی بەتاڵ لە کاتی بەیانیدا ئیشتیای خواردن دەکاتەوە و سیستمی هەرس چالاک دەکات. چالاکیی کاریەگری دەزگای هەرس دابەزینی کێشی لێدەکەوێتەوە. خواردنی سیر هەروەها چارەسەرێکی سروشتییە بۆ سکچوون.
فشاری خوێنی بەرز: سیر دەوڵەمەندە بە گۆگرد، ئالیسین، دی ئالیل دی سۆلفید و دی ئالیل سۆلفۆر و ئەم مەوادەش ئاستەکانی فشاری خوێن رێک دەخەن و هاوسەنگییەکی دەپارێزن.
دوورخستنەوەی ژەهرەکان لە جەستە: ئەو پێکهاتە سۆلفۆریانەی ناو سیر یارمەتیدەرن بۆ لەناوبردنی ژەهرەکانی ناو جەستە. کەوابوو ئەگەر شەوی رابردوو خواردنێکی قورستان خواردووە، خواردنی سیر بە کاڵی و بە گەدەی بەتاڵەوە بۆ دەسپێکی رۆژێکی تەندروست پێویستە.

خاڵی گرنگ: دڵنیا بن سیرەکە فرێشە، چونکە رێژەی ئەو مەوادەی باسی لێوە کرا لە سیری کۆنەدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە.

 

سەرچاوە: food.ndtv

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved