24/5/2021 02:30 PM

نازك ئەلمەلائيكە لە زانكۆی سلێمانی

لە نوێترین كاری توێژینەوەی ئەكادیمیدا، ڕەخنەگرو مامۆستای زانكۆ پ.د.زاهیر لەتیف كەریم، مامۆستای ئەدەبی بەرواردكاری و ڕەخنەی هاوچەرخی خوێندنی باڵا لە كولێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی، توێژینەوەیەكی بە ناوی” المهارات الميلتونية والقراءة- التأويلية الجديدة - نازك الملائكة أنموذجا– " بڵاودەكاتەوە.

ئەم لێكۆڵینەوەیە، كارامەییەكانی میڵتون وخوێندنەوەیەكی ڕاڤەیی نوێ یه، بابەتێكی هەستیاری چەمكە سایكۆڵۆژی وڕاڤەییەكانە كەكارامەییەكانی میڵتۆن ئێریكسۆن (1901-1980)، لەڕێگەی خەولێخەرە مۆگناتیسییەكانەوە توانای كردنەوەی مانا شاراوەكانی هەیە، بەڵكو ئەم كارامەییانە ڕۆڵی كاریگەر دەبینن لەگواستنەوەی جیهانی ناهەستی بۆ جیهانی هەستی. 
كارامەییەكانیش بریتین لە گریمانەكان، خوێندنەوەی مانای بیرۆكەكان، كرداری حەز وئارەزووەكان، هۆكار وكاریگەرییەكان، مانا شاراوەكان وخواستە وەرگرتنییەكان دوانە دژیەكەكان.كارنامەی ئەم كارامەییانەجگە لەكارنامە تێگەیشتنی ووەرگرتنییەكان، بریتیە لەئاشكراكردن ودەرخستنی زانیارییەكان بەتایبەتی ئەو زانیاریانەی كەلەجیهانی ناهەستیدا بۆتە ئەوە وقەتیس ماوە، دیارە ئەمەش هۆكاری خۆی هەیە.دوای ئاشكراكردنی گوتاری دەق بەدەردەكەوێت ولەوێشەوە كەسێتی خاوەنەكەی ڕوون دەبێتەوە.

ئەم توێژینەوەیە كە بە هاوبەشی لەگەڵ خوێندكاری خۆیدا، دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا ئەنجامدراوەو، ڕەزامەندی گۆڤاری زانكۆی سلێمانی وەرگرتووە، لە ژمارە كانی دا هاتودا بڵاودەكاتەوە.






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved