26/5/2021 10:40 AM

خواردنی ئەم خۆراکانە بەر لە خەوتن قەدەغەیە

برسێتی بەگشتیی هەستێکە کە کۆنتڕۆڵ کردنەکەی ئەستەمە بەڵام بەم حاڵەوە دەبێ بەسەریدا زاڵ بین ئەگینا رووبەڕووی کێشەی تەندروستی دەبینەوە و ژیانمان لێ تاڵ دەبێت. هەندێک جار ئەم هەستە لە کۆتاییەکانی شەو و بەر لە خەوتندا دروست دەبێت و هانمان دەدا دەرگای سەلاجە بکەینەوە و خۆراکێک بخۆین. واباشە لەم کاتەدا خۆمان لە خواردنی هەندێک لە خۆراکەکان کە لە درێژەدا باسیان دەکەین بپارێزین.

خۆراکە قورسەکان: ئەم جۆرە خواردنانە بۆ ئەوەی هەرس بن پێویستیان بە کاتێکی زۆرە. خۆراکە چەورەکان و خۆراکە سوورکراوەکان دەبنە هۆی ئەوەی سیستمی خەو ئاڵۆز بێت. کەوابوو هەوڵ بدەن لە کۆتاییەکانی شەودا خۆتان لە خواردنی پەتاتەی سوورکراوە و پیتزا و شتی لەم چەشنە بپارێزن.
ئەو خۆراکانەی ئاویان زۆر تێدایە: هەستان لە خەو و رۆیشتن بۆ توالێت دەتوانێ پشوودانەکەتان بشێوێنێت. بەدڵنیاییەوە، خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو بۆ تەندروستیی زۆر پێویستە بەڵام بۆ ئەوەی میزەڵدان پڕ نەبێت و لە نیوەشەودا ناچار نەبی هەستی، واباشە بەر لە خەوتن خۆراکە ئاودارەکان نەخۆیت، بۆ نموونە کەرەوەز، شووتی و خەیار.
ئەو خۆراکانەی کافەئینیان تێدایە: کافەئین مادەیەکە کە کاریگەری لەسەر مێشک هەیە و سیستمی خەو ئاڵۆز دەکات، ئەگەرچی لە کاتی خۆیدا سوودیشی هەیە. کەوابوو بۆ ئەوەی خەوێکی تەندروستتان هەبێ واباش بەر لە خەوتن واز لە خواردنەوەی قاوە، کۆکا و چۆکڵێت بهێنن.
خواردنە شیرینەکان: خواردنە شیرینەکان هۆکارە بۆ بەرزی و نزمیی ئانسۆلین لە جەستەدا و بەم جۆرە سیستمی خەو بە تەواوەتی دەشێوێت. هەر بۆیە لە کۆتاییەکانی شەودا خۆتان لە خواردنی دانەوێڵە شیرینەکان، کۆکا، ئایس کرێم و شتی لەم چەشنە بپارێزن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved