27/5/2021 01:09 AM

فه‌رهه‌نگی ڕ‌ه‌ند کەوتە بەردەستی خوێنەران‌

فه‌رهه‌نگی ڕه‌ند به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین فه‌رهه‌نگه‌كانی زمانی كوردی داده‌نرێت كه‌ زیاتر له‌ 50 هه‌زار په‌ندو ئیدیۆمه‌ به‌ هه‌موو زارو شێوه‌زاره‌كانی زمانی كوردی كه‌ له‌لایه‌ن نووسه‌ر ڕه‌ند زارعی ئاماده‌كراوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕ‌ه‌ند زارعی نووسه‌رو ئاماده‌كاری فه‌رهه‌نگه‌ ڕ‌ايگه‌یاندووه: ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ زیاتر له‌ په‌نجا هه‌زار په‌ندو ئیدیۆمی له‌خۆگرتووه‌و له‌ چوار به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه‌.

به‌شی یه‌كه‌م، پێشه‌كی و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ‌ په‌ندو ئیدیۆم و هه‌روه‌ها مێتۆدۆلۆژی كاری نووسه‌ر، ڕ‌ه‌ند زارعی له‌ پڕ‌ۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا.
به‌شی دووهه‌م، په‌ندو ئیدیۆمه‌كان به‌ دابه‌شكاری و ناساندنیان به‌پێی زارو شێوه‌زاره‌كانی كوردی باكوور، ناوه‌ندو باشوور، گۆرانی، لۆڕ‌ی و هه‌روه‌ها زازاكی.
به‌شی سێهه‌م هاوتای په‌نده‌كان له‌ هه‌موو زاره‌كاندا.
به‌شی چواره‌م فه‌رهه‌نگی وشه‌یه‌.

ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ له‌ دوو به‌رگدا له‌ وڵاتی سوید له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی كوردستان 49pluss و له‌سه‌ر ئه‌ركی نووسه‌رو ئاماده‌كار ڕه‌ند زارعی چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.


خاك - پوكمیدیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved