27/5/2021 01:14 AM

بۆ یەكەمجار ژنێك بووە بەڕێوەبەری مۆزەخانەی لۆڤەر

بۆ یەكەمجار حكومەتی فەرەنسا ژنێك دەكاتە بەڕێوەبەری مۆزەخانەی بەناوبانگی لۆڤەری پاریس.

بی بی سی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: وەزارەتی رۆشنبیری فەرەنسا بریاریداوە لۆرانس دكاری وەك بەڕێوەبەری مۆزەخانەی لۆڤەری شاری پاریس دەستبەكار بێت.

روونیشكراوەتەوە: رۆزلین باچلیت وەزیری رۆشنبیری فەرەنسا دووپاتیكردووەتەوە كە لەسەر پێشنیاری ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا، لۆرانس دكار وەك بەڕێوەبەری مۆزەخانەی لۆڤەر دەستنیشان كراوە، كە یەكەمجارە لە مێژوودا ژنێك ئەو پۆستە وەربگرێت.

خاك - ئاژانسەكان 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved