27/5/2021 10:55 AM

چەند زانیارییەک سەبارەت بە جەستەی مرۆڤ

لە هەندێک فیلم و کارتۆنە خەیاڵییەکاندا ئاماژە بە هەندێک بابەت دەدرێت کە دواتر توێژەران و زانایان لە توێژینەوەکانیاندا لێی تێدەگەن، لە بەشێک لەم فیلمانەدا هەندێک بابەتی سەیروسەمەرە سەبارەت بە جەستەی مرۆڤەوە دەخرێتە روو. لەدرێژەدا بەشێک لەو زانیارییە سەرنجڕاکێشانەی سەبارەت بە جەستەی مرۆڤن پێشکەش دەکرێن.

چیرۆکی پینۆکیۆ راستە: پێدەچێ ئەم کەسایەتییە کارتۆنییە بەپێی بەڵگە زانستییەکان دروست کرابێت. توێژەران سەلماندوویانە کاتێک درۆ دەکەین، روخسارمان دەگۆڕێت؛ لەڕاستیدا گەرمیی لووت و دەوروبوری چاو زیاد دەبێت.
پێکەنین دەرمانی حەوت دەردانە: پێشینیانی ئێمە لەسەر ئەو باوەڕە بوون لە "پێکەنین دەرمانی حەوت دەردانە"؛ توێژینەوە نوێیەکانیش دەریدەخەن لە پێکەنین هۆکارە بۆ ئازادبوونی هەندێک مادەی کیمیاوی لە مێشکدا کە بەرپرسی ئەوەن هەستێکی خۆشمان پێببەخشن.
گەدە سیستمی بەرگریی جەستە دەپارێزێت: سیستمی بەرگری گرنگییەکی زۆری هەیە و پارێزەرمانە لەبەرامبەر جۆرەکانی نەخۆشیی و میکرۆب؛ بەڵام پێویستی بە پاڵپشتی و یارمەتی هەیە. گەدە بە بەرهەمهێنانی ئاسید بەرگیری لە هاتنی میکرۆبەکان بۆ ناو جەستە دەکات.
جەستە پێویستی بە خەوێکی کورتە لەدوای نانی نیوەڕۆ: ئەم بابەتە پەیوەندی بەوەوە نییە لە ژەمی نانی نیوەڕۆدا چیمان خواردبێت. هۆکاری ئەم شتە دەگەڕێتەوە دەر کاتژمێری بایۆلۆژیکی جەستە. ئەم کاتژمێرە لەدوای 7 بۆ 9 کاتژمێر لەدوای هەستانمان لەکاتی بەیانیدا، سیگناڵی خەو دەنێرێت و خەواڵوومان دەکات.
قژەکان کاتی خەویان هەیە: فۆلیکۆلەکانی قژ کۆمەڵێک زانیاریمان پێدەدەن سەبارەت بە خووەکانی ئێمە بۆ خەوتن. توێژەران تێگەیشتوون کە فۆلیکۆلەکانی قژ کاتژمێری شەوورۆژیی جەستەی ئێمە دەزانن و خووەکانی ئێمە کە پەیوەندیان بە خەوەوە هەیە رێک دەخەن. لەوانەیە لەداهاتوودا بە هۆی فۆلیکۆلی قژەوە بتوانرێ ئاڵۆزییەکانی خەو چارەسەر بکرێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved