27/5/2021 10:58 AM

شەرمنەکان ئەم بابەتە بخوێننەوە

دەرئەنجامی توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو خۆراکانەی بەکاریان دێنین کاریگەرییەکی بەرچاوین لەسەر دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی هەیە. خواردنی هەندێک لە خۆراکەکان شەرمنی لەڕادەبەدەر چارەسەر دەکات. بەپێی توێژینەوەکان، دڵەڕاوکێی کۆماڵەیتی ترسێکی بەردەوامە لە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی ئاڵۆزییە دەروونییەکان، ژنان دوو بەرابەری پیاوان رووبەڕووی ئەم کێشەیە دەبنەوە و چالاکیی رۆژانە، قوتابخانە و پەیوەندییەکانی تووشی ئاڵۆزی دەکات.
لێکۆڵینەوە نوێیەکان بەو قانەعەتە گەیشتوون لە خۆراکە ترشاوەکان بۆ نموونە "ماستی پرۆبیۆتیک"، چۆکڵێتی تاڵ، شیری سۆیا، کەلەرمی ترش و شتی لەم چەشنە شەرمنی و دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی چارەسەر دەکەن. لەم بوارەدا کۆمەڵێک توێژینەوە ئەنجامدراوە کە لە یەکێک لەواندا 710 بەشداربوو وڵامی کۆمەڵێک پرسیاریان داوەتەوە سەبارەت بە کەسایەتی و لایف ستایلیان و بەشێک لەم پرسیارانە بریتین بوون لەو خۆراکە ترشێندراوانەی کە لە 30 رۆژی رابردوودا خواردوویانە.
ئەو کەسانەی خۆراکی ترشێندراوی دەوڵەمەند بە "پرۆبیۆتیک" دەخۆن، بە کەمی نیشانەکانی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی لە خۆیان دەردەخەن. تاقیکارییەکانی رابردوو لەسەر ئاژەڵان دەریخستبوو کە پرۆبیۆتیکەکان ئاستی GABA بەرز دەکەنەوە؛ GABA هەڵگرێکی عەسەبییە کە لاسایی دەرمانەکانی دژە سترێسی هاوشێوەی دیازپام دەکاتەوە.
توێژەران رایانگەیاندووە کە بە ئەگەری زۆر پرۆبایۆتیکەکانی ناو خواردنە ترشێندراوەکان (بەکتریا بەسوودەکان)، سیستمی گەدە و ریخۆڵە دەگۆڕن و کاریگەریان لەسەر رەوتی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی دەبێت. خواردنی ئەم جۆرە خۆراکانە جەستە هان دەدەن بۆ بەرهەمهێنانی هەڵگری عەسەبی زیاتر بە مەبەستی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ.

 

سەرچاوە: her

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved