29/5/2021 08:55 AM

ئەگەر بە مەکیاجەوە بخەون رووبەڕووی ئەم کێشانە دەبنەوە

خەوتن بە مەکیاجەوە هێندەی بیریشی لێدەکەنەوە بێ‌زیان نییە. ئەم کارە جگە لەوەی هۆکارە بۆ پیس‌بوونی شوێنی خەوەکەتان، دەتوانێ زیانی بۆ روخساریشتان هەبێت. ئەگەر بە بەردەوامی بە مەکیاجەوە بخەون لەوانە رووبەڕووی ئەم گرفتانە ببنەوە.

کونەکانی پێست قەپات دەبن: زۆرینەی مادە جوانکارییەکان بەتایبەت ئەوانەی وا سیلیکۆن و «ئاکریلیک»ـیان تێدایە دەتوانن کونەکانی پێست قەپات بکەن. ئەم مەوادە دزە دەکەنە ناو پێستەوە و هۆکارن بۆ مانەوە بەکتریا و چەورییە سروشتییەکان لەناو ئەم کونانەدا.
هۆکارە بۆ پێکهاتنی زیپکە: ئەگەر بەر لە خەوتن مەکیاجەکەتان پاک نەکەنەوە، ئوکسجینێکی کەمتر دەگات بە پێستتان. مادە کیمیاوییە بزوێنەرەکانی ناو مادە جوانکارییەکانیش ماوەیەکی زیاتر لە ناو پێستتدا دەمێننەوە.
لەوانەیە ببێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری لە تەمەنی کەمدا: ئەو مەوادەی لەناو مەوادە جوانکارییەکاندا بەکار دێن، خێرایی پیربوونی پێست زیاد دەکەن. پێست لەمپەرێکە لەبەرامبەر مەترسییەکانی دەوروبەرمان و ئەگەر بەردەوام ئاگاداری لێ نەکەین و بۆ نموونە شەوانە نەیشۆین، لاواز دەبێت و بەم جۆرە زۆر لەدوای زۆر شل‌تر دەبێت و پیرتر دەردەکەوێت.
هۆکارە بۆ هەوکردنەکانی چاو و زیان‌بەرکەوتنی مژۆڵەکان: پزیشکانی چاو سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەو مادە جەانکاریانەی کە فۆرماڵدهید، کانزا قورسەکان و ژەهرەکانی دیکەیان تێدایە هۆشداریان داوە. کاتێک ئەم ژەهرانە بە دەموچاومانەوەیە و دەشخەوین، پێست دەورووژێت و تەنانەت مژۆڵەکانیش دەوەرێن.
لێوتان دەقڵیشێت: لە ماوەی رۆژدا کە سووراو بەکار دێنن، بەگشتی تا کۆتایی رۆژ ئەو مەوادە بە لێوتانەوە نامێنێتەوە چونکە کاتێک خواردنێک دەخۆن ئەم مەوادە پاک دەبێتەوە. بەڵام شەوانە ئەم مەوادە بە ئاسانی دەڕۆنە ناو پێستەوە و ئاوی ناو لێو لەناو دەبن و بەم جۆرە لێوەکان دەقڵیشێن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved