29/5/2021 08:58 AM

بۆ قەبارەی خواردنی رێستۆرانتە گرانباییەکان ئاوەها کەمە؟

ئەگەر بۆخۆشتان ئەزموونتان نەکردبێت، لەوانەیە لە کەسانی دیکەتان بیستبێت یان لە فیلمەکاندا بینیبێتتان کە لە رێستۆرانتە گرانباییەکان هەندێک جار قەبارەی ئەو خۆراکانەی وا پێشکەش دەکرێت لەگەڵ ئەو نرخە زۆرە هاوتەریب نییە. ئەم بابەتە بێ‌هۆ نییە و لەم بابەتەدا دەمانهەوێ بزانین بۆچی قەبارە خواردنی رێستۆرانتە گرانباییەکان ئاوەها کەمە؟

ئەو مەوادەی تێیاندا بەکار هێنراوە گرانباییە: زۆرینەی رێستۆرانتە گرانباییەکان ئەو خواردنانە دروست دەکەن کە مەوادەکەیان بە وردبینییەوە هەڵبژێردراوە. کاتێک بۆ دروستکردنی خواردن مەوادە کواڵیتی بەرز بەکار بێت کە لەوانەیە هاوردە بن، زۆر جێی سەرسوڕمان نییە کە قەبارەت خۆراکەکە کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی لە باری ئابوورییەوە تووشی زیان نەبن.
خواردنی کەم قەبارەکان روخسارێکی جوانتریان هەیە: کاتێک قەبارەی خواردنێک کەم بێت، جوانکارییەکەی ئاسانترە و بە ئەگەری زۆر لای مشتەرییەکانیش جوانتر دەردەکەوێت.
دەتوانن سەرجەم خۆراکەکان تاقی بکەنەوە: لە زۆرینەی رێستۆرانتەکان 3 جۆر خۆراک پێشکەش دەکرێت: پێش خۆراک، خۆراکی سەرەکی و دێسێر. ئێمە زۆر جار تەنها داوای خۆراکی سەرەکی دەکەین بەڵام لە رێستۆرانتە گرانباییەکان ژمارەی ئەم خۆراکانە دەگاتە 12 جۆر. کەوابوو ئەگەر هەموویان لە قەبارەیەکی زۆردا ئاراستە بکرێن بەدڵنیاییەوە ناتوانن تاقیان بکەنەوە.
هەندێک نامۆیە و چاوەڕوانییەکانمان بەرز دەکاتەوە: کاتێک قەبارەی خواردنی ناو قاپەکەمان کەم بێت رووبەڕووی هەندێک پرسیار دەبینەوە. کاتێک بڕیارە چەندین جۆری خۆراک تاقی بکەنەوە بەدڵنیاییەوە تامەزرۆی ئەوە دەبن کە بزانن خواردنی دوایی چییە. ئەم چاوەڕوانییەی لەئێوەدا پێک دێت زۆر سەرنجڕاکێشە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved