30/5/2021 08:56 AM

چیرۆکی «قاوەی ژیان»

چیرۆکێکی کورت و کاریگەر سەبارەت بە جیهان‌بینی
چەند هاوڕێی سەردەمی خوێندکاری کە لەدوای دەرچوون لە زانکۆ، هەر کامەیان پیشەیەکیان هەبوو و لە کار و ژیانیاندا سەرکەوتوو بوون، پاش ماوەیەک پێکەوە سەردانی زانکۆیان کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ مامۆستاکەیان دیدار بکەن. ئەوان سەرقاڵی قسە بوون و وەکوو هەمیشە بەشی زۆری قسەکانیان گلەیی و گازندە لە ژیان بوو! مامۆستاکەیان لەکاتی قسە و باسەکانی ئەواندا قاوەی ئامادە دەکرد؛ ئەو قاوەسازەکەی لەسەر مێزەکە دانا و داوای لێکردن قاوە بۆخۆیان تێکەن.
لەسەر مێزەکە چەندین جۆر پەرداخی لێبوو: پەلاستیکی، شووشەیی، چینی و چەندین جۆری‌تر. کاتێک خوێندکارەکان قاوەکانیان تێکرد هەر کامەیان پەرداخێکیان بەدەستەوە بوو، مامۆستا وەک هەمیشە بە ئارامی و مێهرەبانییەوە گوتی: «مناڵەکان، سەیر کەن؛ هەمووتان پەرداخە جوانەکانیان هەڵبژارد و ئێستا تەنها پەرداخە ناشیرینەکان لەسەر مێزەکە ماونەوە!»
خوێنکارەکان کە سەریان لە قسەی مامۆستاکەیان سوڕمابوو، بێدەنگ مانەوە و مامۆستا بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانی دا: «لەڕاستیدا ئەوەی وا ئێوە دەتانویست قاوە بوو نەک پەرداخ، بەڵام پەرداخە جوانەکانتان هەڵبژارد و لەهەمانکاتدا چاوتان لە پەرداخەکانی‌تریش بوو؛ ژیانیش هاوشێوەی قاوەیە و پیشە، مووچە و پێگەی کۆمەڵایەتی دەفرەکەیەتی. ئەم دەفرانە ژیان دەڕازێننەوە، بەڵام کواڵیتیەکەی ناگۆڕن.
هەڵبەت پەرداخی جۆراوجۆر کاریگەریی لەسەر ئێوە دەبێت بۆ خواردنەوەی قاوە، بەڵام ئەگەر زیاتریان سەرنج بخەنە سەر پەرداخ و شتە بەبایەخەکان بۆ نموونە کواڵیتی قاوەکە فەرامۆش بکەن و چێژ لە بۆنەکەی نەبەن، مانای راستەقینەی خواردنەەوەی قاوە لەدەست دەدەن. کەوابوو ئێستا هەوڵ بدەن سەرنجتان لەسەر پەرداخەکە هەڵگرن و لەحاڵێکدا کە چاوتان لەسەر یەک داناوە، چێژ لە خواردنەوەی قاوە وەربگرن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved