1/6/2021 11:43 AM

ئایا مۆز بۆ دابەزاندنی کێش بەسوودە؟

مۆز سەرچاوەیەکی باشە بۆ دەستەبەرکردنی زۆرینەی مادە خۆراکییە گرنگەکان بۆ نموونە ریشاڵ، پوتاسیۆم، ڤیتامین B6، ڤیتامین C، مەگنسیۆم و مەنگەنیز. ریشاڵ لە ماوەی رۆژدا ناهێڵێت برسیتان بێت و ئەوەش کۆی کالۆری وەرگیراو کەم دەکاتەوە.
خواردنی میوە جۆراوجۆرەکان دەتوانن یارمەتی کەسێک بدەن کەوا رجێم دەکات بۆ ئەوەی سەرجەم مادە بەسوودەکان وەربگرێت. هەر ئەو جۆرەی مۆز ناوبانگی هەیە بۆ پوتاسیۆمە زۆرەکەی، میوەکانی دیکەش دەتوانن بەسوود بن. ئەگەرچی هەرمێ و سێو ریشاڵەکەیان زیاترە، بەڵام لە ژەمە خۆراکێکدا مۆز زیاتر دەخورێت هەتا ئەڤەکادۆ و ترێ.
بەگەشتی واباشە لە ماوەی رۆژدا دوو دانە میوە بخۆن. بێگومان مۆز یەکێک لە پێشنیارەکانە و ئەگەر بەتەمان کێشتان دابەزێنن هەوڵ بدەن مۆزێکی قەبارە مامناوەند بخۆن. مۆزی سەوز و کاڵ، نشاستەیەکی زیاتری هەیە، بەتایبەت نشاستەیەک کە لەبەرامبەر هەرسدا خۆڕاگری دەکات. ئەم جۆرە نشاستەیە دەتوانێ بۆ دابەزاندنی کێش بەسوود بێ چونکە درەنگتر هەرس دەبێت و ناهیڵێت برسیتان بێت.
کاتێک مۆزەکە پێدەگات نشاستەکەی دەبێت بە شەکری سروشتی و شیرینتر و نەرمتر دەبێت و ئەگەرچی مۆزی پێگیشتوو بەتامترە بەڵام سوودی تەندروستی کەمترە.
ئەم بابەتە بەتایبەت لەوانەیە بۆ کەسانی تووشبووی شەکرە راست بێت کە دەبێ سیستمی خۆراکیان کۆنتڕۆڵ بکەن. بۆ تووشبووانی شەکرە مۆزی کاڵ باشترە و شەکری خوێن بە خێراییەکی کەمتر بەرز دەبێتەوە. بەم حاڵەوە خواردنی میوە بۆ تووشبووانی شەکرە مەترسییەکی ئەوتۆی نییە و نابێ لە خواردنی ئەم مادە خۆراکییە بەسوودە پاشگەزیان بکەینەوە.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved