2/6/2021 12:43 PM

بە خوێندنەوەی ئەم بابەتە زیاتر رێز لە دایکان دەگرن

بەپێی توێژینەوەیەک کەمبوونی خەو لە ٦ مانگی یەکەمی پاش لەدایکبوونی مناڵ خێرایی رەوتی پیربوونی دایکان بەرز دەکاتەوە. ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە ئەو دایکانەی بە بەردەوامی لە ٧ کاتژمێر کەمتر دەخەون، ٣ بۆ ٧ ساڵ خێراتر لە کەسانی دیکە پیر دەبن. کارناسان دەڵێن هۆکاری ئەم کێشەیە لەوانەیە ئەو زەخت و گوشارە بێ کە لە سەرەتای مناڵبووندا (٧ بۆ ١٢ مانگی یەکەم) رووبەڕووی جەستەی دایکان دەبێتەوە.
لەم توێژینەوەیەدا هەروەها دەرکەوت ئەو دایکانەی کێشیان زۆرە زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە دەبن و ئەوانەی کەوا هاوژین و هاوبەشێکی عاتیفی گونجاویان هەیە کەمتر تووشی ئەم حاڵەتە دەبن. توێژەران دەڵێن بۆ سەلماندنی دەرئەنجامی ئەم توێژینەوەیە پێویستە توێژینەوەی گەورەتر ئەنجام بدرێت. هەروەها دەبێ ئەوەش روون ببێتەوە کە ئایا ئاسەواری ئەم بێ‌خەوییە لەسەر جەستەی دایکان کاتییە یان بۆ هەمیشەیە. 
پێشنیاری توێژەران بە تازەدایکان ئەوەیە هە کات توانیان بخەون بەتایبەت ئەو کاتەی مناڵەکە خەوتووە پێویست نییە بەلایەوە دانیشن و واباشە ئێوەش بخەون. بە گوتەی ئەم کارناسانە هەوڵ بدەن دەرفەتێکی زیاتر بۆ خەوتن دابین بکەن. ئەگەر هاوژینەکەت، هاوڕێ یان دایک و باوک لە دەروبەرتانن یارمەتیان لێوەرگرن بۆ ئەوە کەم‌خەوییەکانتان قەرەبوو بێتەوە.
توێژەران هەروەها باس لەوە دەکەن باوکانیش ئەم مەسەلەیە ئەزموون دەکەن بەڵام بەنیسبەت دایکان کەمتر تووشی ئەم حاڵەتە دەبن.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved