2/6/2021 12:50 PM

چەند رێکار بۆ لەناوبردنی بێزاریی لە ژیان

کێشە و گرفتەکانی ژیان بەردەوام لە زیادبووندان بەڵام بەم حاڵەوە رەوتی ژیان بەردەوامە. کەوابوو چ ژیانت خۆش بوێت و چ لێی بێزار بی ئەم رەوتە درێژەی هەیە و واباشە هەوڵ بدەین ئەم بێزارییە لەناو ببەین یان کەمی بکەینەوە. لەدرێژەدا چەند رێکار دەخرێتە روو کە دەتوانێ ئەم بێزاری و وەڕەزییە کەم بکاتەوە.

خەوتن: ئەگەر شەوانە ٧ کاتژمێر یان زیاتر نەخەون بەدڵنیاییەوە بەیانیان هەست بە ئازار دەکەن و ئەمەش تووڕەتان دەکات. کەوابوو سەنجی کاتی خەوەکەتان بدەن و هەوڵ بدەن شەوانە زوو بخەون.
خواردنی تەندروست بخۆن: ئەگەر کێشتان زۆرە، خواردنی تەندروست دەتوانێ زەینییەتێکی پۆزەتیڤتان بۆ دروست بکات و هەروەها دابەزینی کێش خۆی دەتوانێ هەستی بەختەوەریتان پێببەخشێت. هەڵبەت کێشە نییە ئەگەر رۆژێک پیتزا و خواردنی قورس بخۆن بەڵام هەوڵ بدەن زیاتر خواردنی گیایی و سووک بخۆن.
هزرەکانتان بنووسن: هەندێک جار واباشە هیچ کارێک ئەنجام مەدەن و بوەستن تا کێشەکان کۆتاییان دێت. راگرتنی ئەو شتانەی کەوا هۆکارن بۆ بێزاریی ئێوە لە ژیان، کارێکی شیاو نییە و زیانی بۆ تەندروستیتان هەیە. کەوابوو کاغەزێک هەڵگرن و دەست بکەن بە نووسینی هەستەکانتان. هەر کە ئەم کارەتان ئەنجام دا، بیر لەو کارانە دەکەنەوە کە بێزاریی لە ژیان لەناو دەبەن.
وەرزش کردن: وەرزش هۆکارە بۆ ئارامیی دەروونیی ئێوە. بۆ وەرزش کردن مرج نییە سەردانی یانەیەکی پرۆفیشناڵ بکەن؛ پیاسەکردنی خێرا یان ئەنجامدانی کاروباری ماڵەوە دەتوانێ بەشێک لە پێویستیی ئێوە بە وەرزش کردن دابین بکات.
هەوای تازە هەڵمژن: زۆر جار ئێمە ئەم بابەتە نابینین. بەڵام بەڕاستی، لە ماڵ دەرکەوتن و پیاسەکردن دەتوانێ زۆر بەسوود بێت. بەم کارە هیواکانی ئێوە بەر دەگرن و دەروونتان ئارام دەبێتەوە. بۆ ئەم مەبەستە جووتێک پێڵاوی سپۆرت بکەنە بەرتان، هێدۆن ل گوێچکەتان بکەن و بە دەم گوێگرتن لە موزیکێکی ئارامەوە دەست بکەن بە پیاسەکردن.

 

سەرچاوە: lifehack

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved