3/6/2021 01:06 PM

خوێنی جۆرێکی تایبەت لە مارمێلک بەرگیری لە کۆرۆنا دەکات

تیمێکی توێژینەوەیی لە زانکۆیەکی گرنگی تایلەندا خەریکی تاوتوێ کردنی ئیدعای کارابوونی خوێنی مارمێلکی مانیتۆر بۆ چارسەرکردنی شێرپەنجە و کۆرۆنان. ئەم جۆرە مارمێلکە پارێزراوە خاوەنی سیستمێکی بەهێزە و لە ئاوە پیسەکاندا ژیاوە، لە حاڵێکدا کە لاشەی گەندەڵی بوونەوەرانی دیکە دەخوات و ئێستاش زانایان بەتەمان نهێنییەکانی خوێن و سیستمی بەرگری ئەم مارمێلکە بخەنە روو. «جیتکامۆل تاناساک»، مامۆستای زانکۆی «ماهیدۆل» و ئەندامی گرووپی دەرمانسازیی ئاژەڵی ئەم زانکۆیە، بەڕێوەبەری تیمێکە کە لەسەر تایبەتماندییەکانی ئەو پرۆتینانەی کە بەشێکن لە سیستمی بەرگری جەستەی مارمێلکی مانیتۆ، تاقیکاری ئەنجام دەدەن.
ئەوان ئێستا لەلایەن حکومەتی تایلەنداوە ئەم مۆڵەتەیان وەرگرتووە کە وەرگرتنی خوێن لەم جۆرە مارمێلکانە کە چەشنێکی پارێزراون دەست پێبکەن. توێژەران بەم دەرئەنجامە گەیشتوون کە ئەو پرۆتینانەی لە خوێنی ئەم مارمێلکانەدان بەرگیری لە گەشەی خانەکانی شێرپەنجە و بەشێک لە لە بەکتریاکان دەکەن. ئەوان لەئێستادا بەو قەناعەتە گەیشتوون کە ئەم کاریگەرییە دەتوانێ ڤایرۆسی کۆرۆناش سەرکوت بکات ئەگەرچی تا ئێستا ئەم گریمانەیە هیچ تاقیکارییەکی بۆ نەکراوە.
ئەم تیمی توێژینەوەیە هیوادارە کە قۆناغی یەکەمی توێژینەوەکانی خۆی لەسەر خوێنی مارمێلکی مانیتۆر تا کۆتاییەکانی ٢٠٢١ تەواو بکات و پاشا سەبارەت بە کاریگەریی پرۆتینی ناو خوێنی ئەم بوونەوەرە لەسەر ئەنفلۆئانزا، ئەنفلۆئانزای مریشک و کۆڤید-١٩ توێژینەوە ئەنجام بدەن. پرۆفیسۆر تاساناک دەڵێ ئەم تیمە هەندێک خوێنی لەم مارمێلکانە وەرگرتووە و لەپاش نموونەوەرگرتن، مارمێلکەکان دووبارە دەدرێنەوە بە سروشت.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved