3/6/2021 01:07 PM

چیرۆکێک سەبارەت بە ویست‌بەرزی

رۆژێکیان «رۆبێرت دۆ ڤێنسنزۆ»، یاریزانی بەناوبانگی ئەرجەنتینیی یاریی گۆلف لەدوای کۆتایی یارییەک و سەرکەوتن لەو کێبەرکێیەدا و وەرگرتنی پارەی قارەمانێتی، خەریک بوو خۆت ئامادە دەکرد کە بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە.
لەپاش کاتژمێرێک ئەو بە تەنها دەڕۆیشت بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی و لەو کاتەدا ژنێک بەرەوڕووی هات. ژنە پیرۆزبایی سەرکەوتنەکەی لێدەکات و پاشان بە داماوییەوە پێی دەڵێ کوڕەکەی نەخۆشییەکی سەختی هەیە و ئەویش ناتوانێ پارەی چارەسەر و دەرمانەکەی دابین بکات.
دۆ ڤێنسنزۆ دڵی بۆ ئەم ژنە داماوە دەسووتێ و ئەو پارەیەی لە کێبەرکێکەدا پێشکەشی کراوە، بە دڵ‌گەورەییەوە دەیدات بەو ژنە هەژارە و هیوای سەلامەتی کوڕەکەی و سەرکەوتنی بۆ خواست.
هەفتەیەک لەپاش ئەم رووداوە «دۆ ڤێنسنزۆ» لە یانەی گوندێک خەریکی خواردنی نانی نیوەڕۆ بوو کە یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ئەنجومەنی گولف‌بازان لە مێزەکەی نزیک بووەوە و گوتی: هەفتەی رابردوو چەند کەس لە چاودێرانی پارکینگ ئاگاداریان کدمەوە لەپاش بردنەوەی کێبەرکێکە لەگەڵ ژنێک قسەت کردووە. دەمهەوێ پێت بڵێم ئەو ژنە فێڵبازە. ئەو هیچ مناڵێکی نەخۆشی نییە و هاوسەرگیریشی نەکردووە و تۆی فریو داوە.
دۆ ڤێنسنزۆ دەپرسێ: مەبەستتان ئەوەیە کە هیچ نەخۆش و مناڵێک لە گۆڕێ‌دا نەبووە؟
بەرپرسە باڵاکە گوتی: بەڵێ، رێک وایە.
دۆ ڤێنسنزۆ گوتی: ئەوە خۆشترین هەواڵێک بوو کە لەم هەفتەیەدا گوێم تێوە بوو.

 

خاک _ پشکۆ _ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved