5/6/2021 10:00 AM

هۆکارەکانی خەواڵوویی بەردەوام

خەواڵوویی لە ماوەی رۆژدا کێشەیەکە کە رووبەڕووی هەندێک کەس دەبێتەوە و ئەگەرچی تا ئێستاش هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەیە نەدۆخراوەتەوە بەڵام سەرقاڵییەکانی ژیان و سیستمی خۆراکی ناتەندروست هۆکارێک بن بۆ ئەم مەسەلەیە. کەسێک لە خەواڵووە نابێ بە تەوەزەلی بزانین چونکە لەوانەیە کێشەکەی هۆکاری پزیشکی هەبێت. لەدرێژەدا چەند هۆکاری خەواڵویی بەردەوام دەخرێتە روو.

خواردنی ناتەندروست: ئەگەر زۆر سەرقاڵن و سترێسی بەردەوام بەسەرتاندا زاڵ بووە، دەبێ لە ماوەی رۆژدا کافەئین و مەوادی شیرین زیاتر بەکار بێنن. هەڵبەت زێدەڕۆیی لە خواردنی ئەم دوو جۆرە خواردنەدا دەرئەنجامی پێچەوانەی لێدەکەوێتەوە. ئاو، سەوزەوات و میوەش دەتوانن خەواڵوویی کەم بکەنەوە.
کەمبوونی وەرزش: پسپۆڕان دەڵێن لە هەفتەدا 4 رۆژ و هەر رۆژێک بە ماوەی 40 خولەک وەرزش بکەن. جەستەی ئێوە هاوشێوەی مەکینەیە و ئەگەر تەنها پشوو بدات خراپ دەبێت. 30 خولەک وەرزشی رۆژانە بە شێوەیەکی بەرچاو خەواڵوویی رۆژ لەناو دەبات.
خەوی ئاڵۆز: هەندێک کەس بە رادەی پێویست ناخەون و هۆکارەکەشی سەرقاڵییەکانی رۆژانەیە. خەو دەبێ یەکێک لە ئەولەویەتەکانی هەر کەسێک بێت. خەوی کەمتر لە 6 کاتژمێر یەکێک لە هۆکارەکانی خەواڵووییە. پیاوان ٨ کاتژمێر و ژنانیش زیاتر لە 8 کاتژمێریان خەو پێویستە.
کەم‌خوێنی: ئەو کەسانەی تووشی کەم‌خوێن هاتوون، بەردەوام هەست بە ماندوویەتی و لاوازی دەکەن و حەز دەکەن بخەون. کەم‌خوێنی دەتوانێ لە کەمبوونی ئاسنەوە سەرچاوە بگرێت و هەستی قورسبوون بە کەسەکە بدات. کەم‌خوێنی بۆ خانمانی دوگیان و ئەو خانمانەی سووڕی مانگانەکەیان قورسە، دیاردەیەکی باوە.
خەمۆکی و دڵەڕاوکێ: ماندوویەتی زەین و جەستە پەیوەندیان لەگەڵ یەک هەیە و هۆکارە بۆ خەواڵوویی.
شەکرە: شەکرە وایە بەرزبوونی رادەی شەکری خوێن و هۆکارە بۆ کەمبوونی وزە و کەوابوو تووشبووانی شەکرە بەردەوام هەست بە ماندوویەتی دەکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved