5/6/2021 10:03 AM

چیرۆکی قوتوەکان و ژیان

مامۆستا بە قوتویەکەوە هاتە ناو ژوورەکەوە و قوتوەکەی لەسەر مێزەکە دانا. بەبێ قسەکردن، دەفرێکی شووشەیی گەورە و چەند بەردی گەورەی لە ناو قوتوەکە هەڵگرت و تا ئەو شوێنەی رێی هەبوو بەردی گەورەی خستە ناو دەفرەکەوە. پاشان لە شاگردەکانی پرسی: ئایا ئەم دەفرە پڕە؟
هەموو قوتابیان گوتیان: بەڵێ.
دواتر مامۆستا هەندێک وردە بەردی لە ناو قوتوەکە هەڵگرت و خستیە ناو دەفرە شوشەییەکەوە و دەفرەکەی بە ئارامی جووڵاند. وردە بەردەکان لەناو کەلێن و فەزای بەتاڵی بەردە گەورەکاندا جێگیر بوون. مامۆستاکە ئەم کارەی هەمیسان دووپات کردەوە و ئیتر ئەمجار جێی هیچ وردە بەردێک نەبوو.
دووبارە لە قوتابییەکانی پرسی: ئایا دەفرەکە پڕە؟
قوتابییەکان بە سەرسوڕماوییەوە گوتیان: بەڵێ. دووبارە مامۆستا دەفرێک لمی لە قوتوەکە دەرهێنا و کردیە ناو دەفرە شوشەییەکەوە و لمەکان سەرجەم شوێنە بەتاڵەکانی پڕ کردەوە.
مامۆستا جارێکی‌تر پرسی: حایا دەفرەکە پڕە؟
قوتابییەکان تێکڕا گوتیان: بەڵێ.
مامۆستا بتڵێک ئاوی لە ناو قوتوەکە دەرهێنا و کردی بەسەر ئەو شتانەی وا لەناو دەفرەکەدا بوون و گوتی: ئەم جارە پڕە.
پاش پرسی: دەزانن مەبەست لەم نمایشە چییە؟ ئەم دەفرەی ئەوەی وا لە ناویدایە دیمەنێکە لە ژیانی ئێوە.
ئەگەر بەردە گەورەکان لە سەرەتاوە هەڵنەگرن، هەرگیز کاتی ئەم کارەتان نابێت. بەردی گەورە گرنگترین شتەکانی ژیانی ئێوەن؛ خودا، بنەماڵە، تەندروستی، هاوڕێیان و خولیاکان. ئەو شتانەی کە ئەگەر هەموو شتەکانی دیکەش نەبن، بەڵام ئەمانە بمێننەوە، ژیان بەردەوامە. ئەوەتان لەیاد بێ کە سەرەتا بەردە گەورەکان هەڵگرن، ئەگیا هەرگیز ناتوانن دەستەبەریان بکەن.
وردە بەردەکان ئەولەویەتی دووەمی ژیانن بۆ نموونە: خوێندن، کار، ماڵ و ئۆتۆمبێل. لمەکانیش بریتین لە پێویستییە هەر سادەکانی ژیان.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved